Adnan Karim (Live Concert)من برۆی پەیوەست & سۆزی دڵ

  Рет қаралды 122,574

Bahman Ahmad

Bahman Ahmad

2 жыл бұрын

مەقام
ئاواز: محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
دووبارە ووتنەوەی:عەدنان کەریم
پێنج خشتەکی “دیلان” لەسەر شیعرێکی “سالم”
من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
ســـــــوجده‌ بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و ته‌فکیرمه‌
قوژبنی مه‌یخــــــانه‌ دایـــــــم گۆشه‌ی ته‌دبیرمه‌
شێخی ئەو پیر و موسینە، مــن جوانــــێك پیرمە
نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی بە پووڵی بەرهەم و مایەت
ئەوێ بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێ لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچێنم تۆی هەر خارێ لە دڵ شایەت
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامنت بگرن ئەگەر مردم
(بەستە)
ئاواز و ووتنی:عەدنان کەریم
شعر:ئەخۆل (1911-1988)
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ
تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
بە چەشنێ خۆشەویستیی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ

Пікірлер: 26
@merandara2222
@merandara2222 7 ай бұрын
سلاو لە مامۆستا حمە ساڵح دیلان و تۆش مامۆستا بەڕێز عەدنان کەریم کە بە دەنگی هەردووکتان چێژ بە ڕۆح ئەبەخشێت هەر بمێنیت
@ismailkakab6359
@ismailkakab6359 10 ай бұрын
Zwr shereki jwanh!
@HasanHasan-lo1nm
@HasanHasan-lo1nm Жыл бұрын
❤❤❤shaza
@bestunahmad3944
@bestunahmad3944 2 жыл бұрын
har bmeni kaka adnan
@tarikkhalid3010
@tarikkhalid3010 2 ай бұрын
سڵاو لە و دەنگە جوانە ڕەسەنەت هونەرمەندی مەردو کوردستان پەروەر کاک عەدنان کەریم
@ramyarbabakr5538
@ramyarbabakr5538 2 жыл бұрын
پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز ❤️
@suhamqadir1061
@suhamqadir1061 2 жыл бұрын
❤️❤️❤️❤️ دیسان قوربانی دەنگت
@alibarznji2000
@alibarznji2000 2 жыл бұрын
Baxwa dway dilan za7mata. Balam dangt xosh kaka Adnan zor jwant wtawa
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
ڕاست ئەفەرموون یادێکە بۆ دیلان ی مەزن.
@shahaabz9886
@shahaabz9886 Жыл бұрын
❤️ ❤️ ❤️
@binar.hannibal
@binar.hannibal Жыл бұрын
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشێک ئەنەخشێنێت
@Gala-hy1gu
@Gala-hy1gu 2 жыл бұрын
ئەو ئۆفە و بەرزکردنەوەی ئاوازەکە بۆ عدنان نابیت
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
یادێکە بۆ دیلان ی مەزن.
@alikirkuk4111
@alikirkuk4111 2 жыл бұрын
ده نگي ره صن
@bmb3333
@bmb3333 6 ай бұрын
❤❤❤❤❤🎉
@muayyadt1713
@muayyadt1713 Жыл бұрын
♥️♥️♥️♥️♥️♥️
@hamidaban2573
@hamidaban2573 Жыл бұрын
🌹🌹🌹🌹
@bestunahmad3944
@bestunahmad3944 2 жыл бұрын
👏👏👏👏🌹🌹🌹🌹
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
💐💐
@kocharhasan9640
@kocharhasan9640 2 жыл бұрын
ده ستي تؤش خؤش بؤ بؤستكردني
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
زۆر سوپاس…. بە هیوای چێژ بەخشین.
@kushanmuhammad9233
@kushanmuhammad9233 2 жыл бұрын
😍
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
💐
@alibarznji2000
@alibarznji2000 2 жыл бұрын
من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە ســـــــوجده‌ بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و ته‌فکیرمه‌ قوژبنی مه‌یخــــــانه‌ دایـــــــم گۆشه‌ی ته‌دبیرمه‌ شێخی ئەو پیر و موسینە، مــن جوانــــێك پیرمە
@Gala-hy1gu
@Gala-hy1gu 2 жыл бұрын
خۆشی ئەڵێت بەلام بەخوا ناگات بە نەغمەی سالح دیلان هەر گیز نابیتەوە کە پیش شەست ساڵ وتویەتی
@Bahman-Ahmad
@Bahman-Ahmad 2 жыл бұрын
بە دڵنیایەوە وایە.
عەدنان کەریم - کۆنسێرتی کوردستانی ڕۆژهەڵات - Adnan Karim
1:00:49
Jutiar Hamad -جوتیار حەمەد
Рет қаралды 60 М.
Пранк пошел не по плану…🥲
00:59
Саша Квашеная
Рет қаралды 6 МЛН
ПРОВЕРИЛ АРБУЗЫ #shorts
00:34
Паша Осадчий
Рет қаралды 7 МЛН
Mahmud Mhamad { Track 3 - Live Music } Music Aram Mhamad
19:03
Hawbir4baxi_Official
Рет қаралды 210 М.
چەند مەقام و گۆرانییەکی زۆر خۆش دەڵین
17:30
Kurdmax Media Network
Рет қаралды 2,4 МЛН
زەکەریا عەبدوڵڵا - Zakaria Abdullah  🎶
20:06
Srwsht
Рет қаралды 1,3 МЛН
Hama Krmashani (Shet Bwm Awanat Ber Kam) Danishtni Yada W Botan
9:33
Hama Krmashani
Рет қаралды 15 МЛН
Adnan Karim - «ئازیزەکەم»
10:42
Mukriyan Philharmonic Orchestra
Рет қаралды 236 М.
🎙مامۆستا عەدنان کەریم🎶 ئازیزەکەم
6:51
مالی کوردان malikordan
Рет қаралды 436 М.