No video

بەم شێوەیە دەستنوێژ بگرە || دەستنوێژ چییە ؟ چۆن دەستنوێژ بگرم ؟ dastnwezh

  Рет қаралды 10,801

islam bnasa

islam bnasa

7 жыл бұрын

بِسمِ اللّهِ الرَّحمنِ الرَّحيم
ئیسلام بناسە Islam Bnasa
پرسیار/ چۆن دەستنوێژ بگرم ؟
وەڵام/
دەستنوێژ فەرزە لەسەر موسوڵمان بۆ نوێژکردن چونکە نوێژ بەبێ دەستنوێژ قبوڵ نییە
خوای گەورە ئەفەرموێت:
{يا أيُّها الَّذينَ آمَنوا إذا قُمتُم إلى الصَّلاةِ} ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەر كە ویستتان هەڵسن بۆ نوێژ و دەستنوێژتان نەبوو {فاغسِلوا وُجوهَكُم وَأيديَكُم إلى المَرافِقِ} دەم و چاو و دەستتان لەگەڵ ئانیشكتاندا بشۆرن {وَامسَحوا بِرُؤسِكُم وَأرجُلَكُم إلى الكَعبَين} و مەسحی سەرتان بكێشن و پێتان لەگەڵ قاچتاندا بشۆرن [المائِدة ـ ٦]
لەم ئایەتە پیرۆزەدا روکنەکانی دەستنوێژ ڕوون کراونەتەوە کە ئەبێت بەدوای یەکدا بن وەکو ڕیزبەندی ئایەتەکە بەبێ پاش و پێش پێکردنیان، وە نابێت ماوەی زۆر هەبێت لەنێوان جێبەجێ کردنی روکنەکاندا، بەشێوەیەک کە بۆنموونە دەستمان ووشک بووبێتەوە بەڵام قاچمان نەشتبێت
لە دەستنوێژگرتندا ئەبێت ڕەچاوی بەکارهێنانی ئاو بکەین و ئاو زۆر خەسار نەکەین
۱ـ لە دەستپێکی دەستنوێژدا پێویستە نییەت بێنین لەدڵمانەوە واتە بەدڵ بڕیار بدەین کە دەستنوێژ ئەگرین نەوەک دەست و دەم وچاو شتنێکی ئاسایی بێت
وە نییەت هێنان بەدەم هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر نییە و پێغەمبەر ﷺ بەدەم نییەتی نەهێناوە، بەڵام مەرجە نییەتەکە لەدڵماندا هەبێت
۲ـ بۆ هەموو کارێک بە ناوی خوا دەست پێئەکەین و بەدەم ئەڵێین (بـِســمِ الـلّـه) یان (بـِســمِ الـلّـه الـرَّحمـنِ الـرَّحـیم)
ئەگەر بەنەزانین یان بەلەبیرچوون یان بەئەنقەست (بـِســمِ الـلّـه)مان نەکرد ئەوا دەستنوێژەکەمان تەواوە و کێشە نییە
۳ـ دەستمان تا مەچەک ئەشۆین بەئاو و صابون، ئەگەر بەس بەئاویش بێت ئاساییە، وە ئەگەر نەیشیشۆین هەر ئاساییە
٤ـ سێ(۳) جار غەرغەرە ئەکەین و لوتمان پاک ئەکەینەوە
٥ـ سێ(۳) یان دوو(۲) یان یەک(۱) جار ئاو ئەکەین بە دەم و چاوماندا
دەم و چاو واتە: لەناوچەوانەوە بۆ چەناگە، وە لەگوێچکەی ڕاست بۆ گوێچکەی چەپ ئەبێت ئاوی بەرکەوێت
٦ـ سێ(۳) یان دوو(۲) یان یەک(۱) جار دەستی ڕاستمان لە پەنجەکانەوە تا ئانیشک پاشان دەستی چەپمان لە پەنجەکانەوە تا ئانیشک وە ئانیشکیش ئەشۆین
۷ـ دەستمان تەڕ ئەکەین و سەرمانی پێئەسڕین جارێک لەپێشەوەی سەر بۆ پشتەوە جارێک لە پشتەوە بۆ پێشەوەی سەر،
ئەشتوانین هەر یەک(۱) جار لە پێشەوە بۆ پشتەوە مەسحی سەرمان بکەین
پاشان لەگەڵ مەسحی سەرماندا گوێچکەکانمان پاک ئەکەینەوە دەرەوە و ناوەوەی،
ئەگەر گوێچکەمان پاک نەکەینەوە ڕێگەپێدراوە (جائِز)ـە بەڵام مەسحی سەر واجب(فەرز)ـە چونکە لە ئایەتەکەدا هاتووە و ئەگەر مەسحی سەرمان نەکەین دەستنوێژەکەمان بەتاڵە و دروست نییە
۸ـ سێ(۳) یان دوو(۲) یان یەک(۱) جار قاچی ڕاستمان تا قولەپێ پاشان قاچی چەپمان تا قولەپێ وە قولەپێمان ئەشۆین
۹ـ لە کۆتایی دەستنوێژدا ئەڵێین (أشهد أن لا إله إلا اللّه وحدە لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله)
واللّه أعلى وأعز وأعلم
۱٤/۲/۱۷ [۱:۲٥ pm]
والسلام علیکم ورحمة اللّه وبركاته

Пікірлер
7 Fatiha 7 Ayetel Kürsi 7 İhlas 7 Felak 7 Nas Kur'an-ı Kerim Rukye
24:23
fussilet Kuran Merkezi
Рет қаралды 79 МЛН
Survive 100 Days In Nuclear Bunker, Win $500,000
32:21
MrBeast
Рет қаралды 162 МЛН
ROLLING DOWN
00:20
Natan por Aí
Рет қаралды 10 МЛН
SCHOOLBOY. Последняя часть🤓
00:15
⚡️КАН АНДРЕЙ⚡️
Рет қаралды 13 МЛН
Pool Bed Prank By My Grandpa 😂 #funny
00:47
SKITS
Рет қаралды 19 МЛН
چۆنێتی دەست نوێژ گرتن - كيفية الوضوء
4:19
مامۆستا جمعە علی خورشید
Рет қаралды 16 М.
لاول مرة تلاوة مرئية لسورة البقرة كاملة | بالترتيل السريع-الشيخ رعد الكردي
1:35:42
روقیە چییە؟ چۆن بیخوێنم؟
5:18
ئیسلام بناسە islam bnasa
Рет қаралды 4,6 М.
سورة يس - عبدالباسط عبدالصمد | SURAH YASIN - Abdulbasit Abdussamad
34:53
موقع الشيخ عبد الباسط عبد الصمد
Рет қаралды 24 МЛН
#ڕەنگە تا ئێستا نوێژەکانت دروست نە بووبێت ، لەبەر ئەم هۆیە .!  #هۆشیاری 35
8:29
Mamosta Soran Abdulkarim مامۆستا سۆران عبدالكریم
Рет қаралды 70 М.
Survive 100 Days In Nuclear Bunker, Win $500,000
32:21
MrBeast
Рет қаралды 162 МЛН