No video

BelgeFilm-Elî Boskanî | بەڵگەفیلم- عەلی بۆسکانی

  Рет қаралды 12,856

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

عه‌لی بۆسكانی، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌و شاره‌ بووه‌، هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیر بووه‌ و رۆڵی له‌ جوڵانه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی هه‌بووه‌.
دیارترین كار كه‌ كردوویه‌تی و وه‌ك به‌شێك له‌ مێژووی كۆتاییه‌كانی سه‌دده‌ی رابردووی سلێمانی باس ده‌كرێت، په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو. كه‌ كۆی تێچووی پرۆژه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌وه‌ بوو. كه‌ دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی به‌عسی ئه‌و شاره‌ رووخانیان. له‌دوای راپه‌ڕین و له‌ رووداوێكی ته‌مومژاویدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نەناسراو له‌ 29-9-1993 تیرۆر كرا.
ئه‌م كاره‌ به‌ناوی عه‌لی بۆسكانی، یه‌كێكه‌ له‌ بەڵگەفیلمە ده‌گمه‌نه‌كانی به‌رهه‌می رووداو، كه‌ دۆكیۆمێنتاری هاوسی رووداو له‌ سلێمانی لەساڵی 2014 ئاماده‌ی كردووه‌ و ریسێرچ و بەڕێوەبەری بەرهەم له‌لایه‌ن زمناكۆ حەسەن و كاری ده‌رهینانیشی له‌لایه‌ن هه‌ردی قادر بۆ كراوه‌.

Пікірлер: 29
@serwansaeed6505
@serwansaeed6505 Жыл бұрын
من لە ساڵی 1977-ەوە دەستم بە خوێندنەوە کردووە. ئەوسا کتێبی کوردی زۆر کەم بوو لە کەرکوک. کەم کتێبم بینیوە لەسەری نەنوسرابێ : بە هاوکاریی عەلی بۆسکانی لە چاپدراوە.. مەراقم بوو لە نزیکەوە بیبینم و بیناسم .بەداخەوە ئەو هەلەم بۆ هەڵنەکەوت. دوای ڕاپەڕین غەدرێکی زۆر گەورە لەو پیاوە مەردە جوامێرە کرا . لە جیاتیی پاداشت و ڕێزگرتن ،شەهید کرا. هەندێک یەکێتیی و هەندێک کەسیش ئیسلامییەکان تاوانبار دەکا. هەر کەسێک و لایەنێک بێ ، چەپەڵترین تاوانی ئەنجام داوە ... کاک عەلی ڕۆڵەیێکی ڕۆشبیر، دڵسۆز و خەمخۆری گەل و نیشتیمانەکەی بوو .زۆر بەداخەوە بۆ لەدەستدانی .
@hadadayubi9149
@hadadayubi9149 Жыл бұрын
جه لالي كوشتي پیویسته دانی پیادا بنریت
@shwansaleem6127
@shwansaleem6127 Жыл бұрын
روحى شادبيت بياويكى جوانى شارو يارمه تى ده رى هه زاران خواكه وره به به هه شتى شادبكات روره شى بوشه مشه مه كويره كانى تيروكيرفان بر
@bahez761
@bahez761 Жыл бұрын
ڕووحی ئەم کەڵەپیاوەو کاکە بژاری جوانەمەرگ شادبێت....جێیان دیارەو ون نابن
@khoshnawahmed6831
@khoshnawahmed6831 Жыл бұрын
خوالێی خۆشبێت.
@pumapuma7014
@pumapuma7014 8 ай бұрын
گیانی پاکی شاد بێت بە بەهەشتی بەرین ،کەسانێکی پاک و بێ گەرد و نیشتیمان پەروەر بوون ..ماڵیان تەنیشت ماڵی ئێمە بوو لەگەڕەکی حاجی حان،برای مامۆستا فخری و کاک عبدالرحمن وئەندازیار کاک کەمال کە باوکم محاسبی بوو بۆ درووست کردنی بازاڕی دەبۆکە،،،نموونەی ئەم کەسایەتی یە باشانە دروست نابنەوە ..کاک جووتیار ش هاڕێ ی خۆشەویستم بوو لەئامادەیی هەڵکەوت...ئێوە خێزانێکن جێ ی شانازی کوردستان بەتایبەتی شاری سلێمانی.....
@tomalex3545
@tomalex3545 Жыл бұрын
بە داخەوە بۆ کەسە نیشتمان پەروەرە نەفرەت لە تیرۆرست هەرکێ بێت
@salarjaf5669
@salarjaf5669 Ай бұрын
که خۆت کرد به گوڵ چاوەڕوانی وەرینی ئه و جوانییه به...دڕك زۆره شوێنت گرتوون...
@attaothman9911
@attaothman9911 5 ай бұрын
هەزار سڵاو لەڕوحێ پاکی کاکە علی بۆیکانی پیاوە جوانەکەی سلێمانی
@attaothman9911
@attaothman9911 5 ай бұрын
بۆسکانی
@ahmedkarim5345
@ahmedkarim5345 Жыл бұрын
Kurdistan need someone like you
@nahatota7267
@nahatota7267 Жыл бұрын
خواليى خوش بيت جيگاى به هه شت بيت
@zrianz1728
@zrianz1728 Жыл бұрын
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پیاوە عەزیمە ڕوڕەشی بۆ بکوژانی
@rebeenmuhamadata8070
@rebeenmuhamadata8070 Жыл бұрын
دةولةمةنيكى جوامير بوو روحي شاد
@juve4baxe808
@juve4baxe808 Жыл бұрын
خواعافووی کات و ڕۆحی شادبێت . نموونەی قەد نابێتەوە ئەو کەڵە پیاوە
@dastansirwan5804
@dastansirwan5804 Жыл бұрын
روحی شاد بێت ،بەداخەوە
@harmanabdolali5437
@harmanabdolali5437 Жыл бұрын
Drûd bo Gîany paky 😭
@jwanhama8766
@jwanhama8766 Жыл бұрын
خوا لييان خوش بيت.. لةكةل بزاري كوري شي
@saeedbager2277
@saeedbager2277 7 ай бұрын
امه يه كيتي كوشتي يان بارتي
@lukmann12344
@lukmann12344 Жыл бұрын
بەداخەوە بۆ کەسايەتی کاک عەلی بۆسکانی من تەنيا چەند جارێک لە سلێمانی لە ماڵەکيدا بەخزمەتی گەيشتبووم . کەسايەتيەکی زۆر دڵسۆز نيشتيمان پەروەربوو ، بيرمە لە مەدخەلی ماڵەکەی چومە ژورەوە وێنەيەکی گەورەی فڵچە و بۆيەی هەڵواسيبوو ، لێم پرسی کاک عەڵی ئەو وێنەيە تەعبير لە چی دەکات، وتی من ئەم ژيانەم بۆ فەزڵی ئەو فڵچەيە دەگەڕێتەوە بەو کاری بۆيە توانيم خۆم بنيات بنێم . يادی بەخێر ڕو ڕەشبن ئەوانەی دەستيان چوە شەهيد کردنی .
@aramrahim7075
@aramrahim7075 Жыл бұрын
بەداخەوە بۆ کاک علی ئێمە سێ ساڵ لەئەقاری دراوسێ بوین کاک بژار زۆ هاورێم بوو هێچ خراپەێکمان لێ نەدی رۆحی شاد بێ
@xosrawjaf1518
@xosrawjaf1518 Жыл бұрын
من جاوبيكه وتنيكم له كه ل سميرغانم ئه كته ري مصري كرد له فرنسامن بووروزنامه ي Montag daeyالماني اكرد وتي تووخه لكي كويت وتم سليماني كوردستان وتي كورديك ئه ناسم سه رداني مصري ئه كردزورروشنبيربوو ناوي علي بوودواي ماوه يه ك سرداني مصرم كرد جومه مكته به كه ي سميرغانم رسميكي خويووعلي بشان دام زانيم خواليخوشبووعلي بوسكانييه
@saeedbager2277
@saeedbager2277 7 ай бұрын
به راسته
@hadadayubi9149
@hadadayubi9149 Жыл бұрын
YNK kuşti
@amanjamanj6475
@amanjamanj6475 Жыл бұрын
ئە ودە ستە ڵات وحزبانە لە شاخ ولە شار بە س خە ریکی تێرۆری پیاوە جوان و دڵسۆزە کانی ئە م نیشتمانە بون
@SA-xz8nv
@SA-xz8nv Жыл бұрын
کێ کوشتی؟؟؟
@rawandrawi5866
@rawandrawi5866 Жыл бұрын
شه هيد عه لي بوسكاني بياويكي كوردبه روه ر وسياسيه كي روشنبير وخوشه ويستي ناو خه لك تابليي ساده وبى فيزبوو بياويكي ئازا وحه ق بيز بوو هه رله سه ر ئه وحه ق بيزييه ي له لايه ن جه ته كاني يه كيتيه وه زور نامه ردانه و بى ئه خلاقانه شه هيد كرا دواي كوبونه وه يه ك له لايه ن جه لال تاله بانيه وه بو هه نديك كه سايه تي شاري سليماني سازكرابوو زور جه ربه زانه رووبه روو هه رجي ره خنه وناره زايي خه لك بوو به ئه مانه ته وه كه ياندبوي به لام به داخه وه كه ي جه لاد وبياوكوزه كان ره خنه ده زانن ...دواي ماوه يه ك شه هيد كرا هه مووشار برسه ي بوكرت ته نانه ت جه لاده كانيش نه يان تواني دان به كوشتنيدا بنين زوربيشه رمانه برسه يان بو كرت
@hadadayubi9149
@hadadayubi9149 Жыл бұрын
رووره شی بو جه لالیه تیروریسته کان که پیاویکی مه ردی شاره که یان به ئاشکرا تیرورکرد ✋
The Joker saves Harley Quinn from drowning!#joker  #shorts
00:34
Untitled Joker
Рет қаралды 68 МЛН
Пройди игру и получи 5 чупа-чупсов (2024)
00:49
Екатерина Ковалева
Рет қаралды 3,5 МЛН
الذرة أنقذت حياتي🌽😱
00:27
Cool Tool SHORTS Arabic
Рет қаралды 18 МЛН
Documentary | شەهیدانی دەروازەی شار
48:01
Rudaw Stream
Рет қаралды 32 М.
The Joker saves Harley Quinn from drowning!#joker  #shorts
00:34
Untitled Joker
Рет қаралды 68 МЛН