Рет қаралды 12,680
بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان لەلایەک و شەڕی چەکدارانی داعش و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەکی دیکە، بە هەزاران کەس بوونە سووتەمەنی جەنگ. دانیشتووانی رەققه چیرۆكی خۆشی ژیانی رابردوویان لهیادكردووه، ئێستا ئهوهی له مێشكی ئهوان ماوهتهوه چۆنیهتی خاپووربوونی خانووهكان و لهدهستدانی كهس و كاریانه. رەققه هاوشێوهی موسڵ وێرانبووه.
لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمەکاندا منداڵان بینەرن و چاویان داناخەن لەبینینی دیمەنە تراژیدییەکان. لەسەتا 80ی رەققە خاپوور بووە. شەمسە یەکێکە لەو کەسانەی چیرۆکی ژیانی دەگێڕدرێتەوە، چوار کچی و دایکی و هاوژینیی کوڕەکەی لەژێر باڵەخانەيەكی رووخاودايە، ئەو جگە لە گریان دەسەڵاتی هیچی نییە.
ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی هەڵگرتنەوەی تەرمەکان و دەستپێکردنەوەی ژیان لە رەققە لە دوای داعش دەگێڕێتەوە.
بەرهەمی ساڵی 2018