Рет қаралды 2,825
کورد یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی، بەھۆی سرووشتی شاخاوی و دەشتی بەپیت و کەشوھەوای لەبار کوردستان بووە بە لانکەی شارستانیەت. پشکنینە شوێنەوارییەکان دەریانخستووە مرۆڤی سەرەتایی لە چاخی بەردینی کۆندا پێش 60 بۆ 40 ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتەکانی کوردستاندا ژیاون.
زۆری ژمارەی شوێنەوارەکان و دەوڵەمەندی مێژووی کوردستان سەرنجی شوێنەوارناسانی جیهانی راکێشاوە. دەیان تیمی بیانی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهانەوە بۆ کاری پشکنین و دەرخستنی مێژووی میللەتی کورد روویان لە کوردستان کردووە. تیمێک لە زانکۆی سۆربۆن لە فەڕەنساوە ماوەی چەند ساڵێک سەرقاڵی کاری کنە و پشکنینن لە گردی (کونارە) لە نزیک ناوەندی شاری سلێمانی بوون.
تیمەکە پاشماوەی شارێکی پێنج ھەزار ساڵە و چەندین پارچەی شوێنەوار و زیاتر لە 120 دەقی نووسینیان دۆزییەوە کە مێژووەکەیان بۆ 4200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، دەقی نووسینەکان سەرەداوێکی گرنگ لەسەر لولوبیەکان دەردەخەن، کە بە باپیرانی کورد دادەنرێن، ئەوەش مێژووی کورد بە گشتی و سلێمانی بەتایبەتی دەگۆڕێت.
بەرهەمی ساڵی 2019