Рет қаралды 2,602
بەشێک لە ڕۆمانی چاوەکانی
نوسینی بوزورگ عەلەوی
وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی
خوێندنەوە :عوسمان محەمەد
راستییەکەی ئەوەیه کەدەمەوێ شتێك به ئێوه بڵێم، شتێک كه خۆم باش دەزانم چییه و تێدەگەم، بەڵام ئەو توانایەم نيه بەشێوەیەک بيخەمه ړوو که شایستەی تیگەیشتن بیت. من هیچ وەختێ له ژیانمدا نەمزانیوه چیم دەوێ!
هەمیشه دوو هێزی دژ بەيەك منیان لەم تەرەفەوه بؤ ئەو تەرەف ڕاکێشاوه و نەمتوانيوه دل و گیانی خۆم بكەمه قوربانی تەرەفێکیان و دەست لە تەرەفەکەی تر هەڵگرم.
بەد بەختییەکەی منیش لەمە دایە، هەمیشە دوو دڵ بووم. هەمیشە بە پێیەکم ڕووە و نشو و بە پێیەکەی دیکەم ڕووە وبەرزایی ڕۆیشتووم و دەرئەنجام بوونی من مۆلەق بووە.
ئێستاش کە دەمەوێ ئەو ڕۆژە... بیرەوەریی ئەو ڕۆژە، وەختێ لە کارگەکەی ئەو لە شەقامی لالەزار هاتمە دەرەوە، بهێنمەوە یام، ئێستاش دوودڵم کە ئایا ئەوەی ئەمڕۆ بیری لێ دەکەمەوە و دێتە خەیاڵم، ئەو ڕۆژەش دەمزانی یان نەء. ڕۆژانی دوای هەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەر ئەو ڕۆژە ئەو تۆزێک، هەر ئەوەندەی مرۆڤێکی ساکار لەگەڵم میهرەبان بووایە دەڵێم ڕەنگە- تکا دەکەم سەرنج بدەن- ڕەنگە ڕەوتێکی ترم لە ژیان ترم لە ژیان بگرتایەبەر.
تەماشا کەن: من وتم هیچ شتێک لەم ژیانە شک نابەم. بەڵام خەڵکی وا دەزانن کەسێک نییە لەمن بەختەوەرتر بێت. ئافرەتێکم خاوەن سامان هەموو شتێکم هەیە. هەمیشە لەسەفەرم. زۆربەی تەمەنم لەسەیران و گەران بەسەر بردووە. جاری وایە تەنها بۆ ڕێخستنی کاروباری دارای خۆم بۆ ئێران دێمەوە...
پارەم هەیە...پارە. ئاخ. ئەم پارەیە منی بەدبەخت کرد. منی وەیلان و سەرگەردان کرد. لەهیچ شوێنێک هەست بەئارامی ناکەم.، باوک و دایکم ماون. ئەوان لە کەربەلا نیشتەجێ بوون وماوەیەکە تەنانەت نامە بۆ ئەوانیش نانووسم. دایکم بۆم دەنووسێت تا بڕۆمەوە بۆ لای ئەوان و ئیتر تۆبە بکەم... ئاخ...ئەو کۆترە پیرە چەند بەختەوەرە! بەڵام من لەهیچ جێیەک هەست بەئارامی ناکەم. لانەیەک شک نابەم دڵم تیایدا ئۆقرە بگرێت. هەرچی خۆشی ژیانە لای من بووە بە عەزاب. بریا وەکو دایکم گێل دەهاتمە ئەم دنیایەوە و کێلانەش لە کەربەلا نیشتەجێ دەبووم. بریا گەدایەک بوومایە و بەڵام یەکێک خۆشی بویستمایە. ئەودەمە گیانی خۆم دەکردە قوربانی ئەو.
بۆ گوێگرتن لەتەواوی کتێبەکە
• ڕۆمانی چاوەکانی - بوزو...
بۆ بینینی بابهتی زۆرتر لهم كهنالهش لهگهڵمان به و سهبسكرایبی كهناڵهكه بكه
goo.gl/XBCCDK
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
خۆشحاڵ دهبین لهم كهناڵانهش لهگهڵمان بن و به ڕهخنه و پێشنیارهكانتان بهرهو پێشهوهمان دهبهن.
instagram► goo.gl/rJUDdx
Facebook► goo.gl/84kYvk
KZfaq ► goo.gl/FXCinX
Twitter ► goo.gl/625FzL
Archive ► goo.gl/4jRkU0
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێك له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن.
ڤیدیۆکان: vedios
THESE EYES
vimeo.com/146945787
The Next Chapter
vimeo.com/156395271
Between Earth and Sky
vimeo.com/153333997
BY THE SEA
vimeo.com/171775596