Рет қаралды 1,807
شەریف حسێن پەناهی یان (شەریف سنەیی) ناوێک کەمتر لە شیعرەکانی بەگوێمان ئاشنا، هەمووکات لەوباوەڕەدام هیچ شتێک بەزۆر دەرخواردی مرۆ نادرێت هەربۆیە شیعرە جوان و پڕ وردەکارییەکانی (شەریف)واتلێدەکات کون بەکون بەدوایدا وێڵبی و خاوەنەکەی بدۆزیتەوە.
خۆم، هەمیشە ئەوەندەی لەخەمی گەیاندنی پەیامدام هیچکات بۆم گرنگ نەبووە خەڵک بزانێت من ئەو کارەم کردووە، دەمگوت ڕەنگە (شەریف)یش هەر بەو جۆرەبێ، بەڵام وانەبوو!
وەک هەر کارێکی تر لەسەر ئەو شاعیرە زیندووانە کردبێتم پێمخۆشبووە خاوەنەکەی لێ ئاگادار بکەم و سەرنجی لەسەر ئیشەکە بزانم، کاتێک بەدوای (پەناهی)دا گەڕام، بەداخەوە گەیشتمە هەندێک شت حەزم نەدەکرد بمزانیایە..
بەکورتی، شەریف پەناهی دوای چەندینجار دوورکەوتنەوە لە سنە و هاتنە باشووری نیشتیمان و بێسەروشوێن بوونی ئێستا بارودۆخی بەجۆرێک تێکچووە لە کۆڕ و مەجلیسی ئەدەبی دابڕاوە و لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیی سنە چارەسەر وەردەگرێت، هەربۆیە بەداخەوە نەمتوانی پەیوەندیی پێوەبکەم.