Diwani Wafaey Bashi Dw دیوانی وه‌فایی به‌شی دوو

  Рет қаралды 4,053

Khogr Bedri خۆگر بەدری

Khogr Bedri خۆگر بەدری

6 жыл бұрын

لینكی به‌شی یه‌كه‌م: • Diwani Wafaey Bashi Ya...
وه‌فایی (١٨٤٤زاینی‌ له‌دایكبووه‌و ساڵی‌ ١٩٠٢ كۆچی‌ دوایی كردووه‌)
وه‌فایی له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی‌ میرزا عه‌بدولڕه‌‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه‌و یه‌كێكه‌ له‌شاعیرانی كورد زمان.
(وه‌فــایـی)
ژیان
وه‌فایی له‌شاری سابڵاغ (مه‌هاباد) له‌ساڵی ١٨٤٤ له‌دایكبووه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و به‌رنامه‌ی حوجره‌ی مزگه‌وتی له‌زانسته‌كانی ئایینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی له‌مه‌هاباد ته‌واوكردووه‌و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی به‌مه‌لا نه‌ناسراوه‌و ته‌نیا میرزایان پێوتووه‌.
هیچ به‌ڵگه‌ییه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ كه‌ وه‌فایی شاعیر كاری‌ مه‌لایه‌تی كردبێ‌، به‌ڵام قوتابخانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و وانه‌ی به‌منداڵان وتووه‌و پێی ژیاوه‌. هه‌موو سه‌رچاوه‌و نووسینه‌كان له‌سه‌ر وه‌فایی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ وه‌فایی فیزی زل بووه‌، زه‌كات‌و سه‌رفتره‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌، مووچه‌ی فه‌قێیاتیشی‌ نه‌ویستووه‌.
شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری شیعری وه‌فایی زۆر به‌دڵ‌ بووه‌، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ناسیویه‌تی‌و خۆشی ویستووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ لێی نزیكبووه‌ته‌وه‌. ماوه‌یه‌كی‌ درێژ لای ژیاوه‌و شیعری بۆ خوێندووه‌ته‌وه‌، سكرتێرێتی نووسینی بۆ كردووه‌و كاروباری خوێنده‌واری بۆ به‌ڕێوه‌بردووه‌.
وه‌ك له‌ژیانی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێ‌ چوونه‌ حه‌ج له‌لای وه‌فایی جۆره‌ ئاره‌زوویه‌كی لا دروستبووه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئایین‌و حه‌زكردن به‌گه‌شت ئه‌م ئار‌ه‌زووه‌ی لا دروستبووبێ‌.
له‌دوا گه‌شتیدا بۆ سلێمانی له‌ساڵی ١٩٠٠دا واده‌رده‌كه‌وێ ماوه‌یێك تێیدا ژیاوه‌و له‌ساڵی ١٩٠٢شدا حه‌جی سێیه‌می كردووه‌. قسه‌ی واش هه‌یه‌ له‌ساڵی ١٨٩٨ له‌گه‌ڵ‌ شێخ سه‌عید حه‌فید چووه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ‌‌و له‌وێوه‌ له‌گه‌ڵی ڕووی كردووه‌ته‌ وڵاتی حیجاز.
هه‌رچۆنێك بێت وه‌فایی له‌گه‌ڵ‌ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فیدو سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قاو شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی‌و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد، چووه‌ بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ پێكه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.
له‌سارای عه‌ره‌بستان له‌سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه‌، وه‌فایی تووشی نه‌خۆشی زه‌حیری ده‌بێ‌، مه‌رگ ماوه‌ی ناداو سه‌ره‌نجامیش له‌و وڵاته‌ دووره‌دا كۆچی دوایی ده‌كات‌و له‌ناو لمی بادیه‌ی عێراق یا بیابانی شام له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه‌كانییه‌وه‌ له‌ساڵی ١٩٠٢ دوور له‌نیشتمان به‌خاكده‌سپێردرێ‌.
پیره‌مێرد ده‌ڵێت "به‌ده‌ستی خۆم له‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه‌".
وه‌فایی سه‌رده‌می منداڵی‌و مێردمنداڵی له‌مه‌ڵبه‌ندی خۆی مه‌هاباد بردووه‌ته‌سه‌ر. له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری بووه‌. له‌دوای ئه‌وه‌ له‌جێگه‌یه‌ك ئۆقره‌ی نه‌گرتووه‌، له‌هه‌كاری وڵاتی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری‌و شاری سلێمانی ژیاوه‌. چوونه‌ حه‌جیشی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووه‌.

Пікірлер: 9
@DrRebwarFatah
@DrRebwarFatah 3 жыл бұрын
ئەی دەستخۆش.
@balensangawe1972
@balensangawe1972 3 жыл бұрын
دەست خۆش
@user-ul3tt2qq2b
@user-ul3tt2qq2b 2 ай бұрын
کاک خۆگر دەستت خۆشبێت بەرهەمەکان زۆر جوانن ....بەس تکایەکی برایانەم هەیە ئەگەر بتوانیت مۆسیقای لەگەڵا نەبێت زۆر جوانتر و چاکتر ئەبێت دووبارە دەستخۆشیت لێئەکەم
@karwanmhn2270
@karwanmhn2270 6 жыл бұрын
هەربمێنی کاک Khogr bedri
@KhogrBedri
@KhogrBedri 6 жыл бұрын
Karwan Hassan لەگەڵ جەنابیشت برای ئەزیزم
@karwanmhn2270
@karwanmhn2270 6 жыл бұрын
یاخوا دەنگت هەرساغبێ کاک خۆگر بەڕاستی نایاب بوو...
@KhogrBedri
@KhogrBedri 6 жыл бұрын
Karwan Hassan زۆر سوپاس کاکە کاروان 🌹
@qandildandy1430
@qandildandy1430 2 жыл бұрын
سڵاو لە دەنگی ڕەسەن و تایبەتت من زۆر بەلامەوە جوانە خوێندنەوەکەت هەر بژیت کاکە خۆگر بەردەوام بە تکایە
@KhogrBedri
@KhogrBedri 2 жыл бұрын
زۆر سوپاس چاوەکەم، کاری زۆرترم کردووە لەپاش دیوانی وەفایی.
Diwani Hariq   دیوانی حەریق
39:04
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 1,2 М.
Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به‌شی یه‌ك
44:13
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 12 М.
Slow motion boy #shorts by Tsuriki Show
00:14
Tsuriki Show
Рет қаралды 10 МЛН
Why Is He Unhappy…?
00:26
Alan Chikin Chow
Рет қаралды 78 МЛН
Fast and Furious: New Zealand 🚗
00:29
How Ridiculous
Рет қаралды 46 МЛН
شیعری : ناله ی جودایی   ماموستا هیمن
19:08
bakhtiar karimi
Рет қаралды 70 М.
چیرۆکی سەرکەوتن - کوردستان٢٤
14:09
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 276
Wefadaran
4:25
Mostafa Daneshfar
Рет қаралды 33 М.
Diwani Mahwi Bashi yak دیوانی مه‌حوی به‌شی یه‌ك
46:03
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 11 М.
Slow motion boy #shorts by Tsuriki Show
00:14
Tsuriki Show
Рет қаралды 10 МЛН