Рет қаралды 108
بەڵگە فلیمی (دواین کەمتارە هێڵدارەکانی کوردستان)
کەمتارە هێڵدارەکان یەکێکن لە گیاندارە شەرمن و گرنگەکان. لەسەر ئاستی جیهان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، لەلایەن ڕێکخراوی IUCN بۆ پاراستنی گیانداری کێوی، لە لیستی سوردایە بۆ مەترسی لەناوچون. ژمارەیان لەسەر ئاستی جیهان لە ۱۰۰۰۰ تێپەڕ ناکات. لەکوردستان مەترسیەکانی لەناوچونیان زیاتر و خێراترە، بەشێوەیەک ژمارەیان کەمبۆتەوە، گەر کاری خێراو پێویست نەکرێت لە پێناو پاراستنیان، ڕەنگە بەتەواوی لەناوبچن .
بەڵگە فلیمی دواین کەمتارە هێڵدارەکان
هەوڵێکە بۆ پاراستنی کەمتارەکان، باسکردنە لەسەر دۆخی ژیانی کەمتارەکان لە کوردستان و عێراق . خستنە ڕوی مەترسیەکانە لەسەریان، باسکردنە لەو کێشەو گرفتانە ڕوبەڕوی کەمتارەکان دەبێتەوە، لە مەترسیە مرۆیی و سروشتیەکان . هەروەها باسکردن لەگرنگی و ڕۆڵی کەمتارەکان لە سروشت و سیستەمی ژینگەییدا . ڕاستکردنەوەی هەڵە تێگەشتنەکان و تێڕوانینە هەڵەکانە سەبارەت بە کەمتارە هێڵدارەکان، هەروەها خستنەڕوی ڕێگاچارەی پێویست بۆ دەربازکردنی کەمتارەکان لە مەترسیەکانی لەناوچون و بەرزکردنەوەی ڕێژەو ژمارەیان بۆ ئاستی پێویست لە سروشت و ژینگەکەماندا ...
Director & producer : Bahez Farooq
Inter news : This short film is produced under
Enveronmental journalism in Iraq project .
Music by: Micheal Nik
Link: • Inspiring Cinematic Ba...