Рет қаралды 4,206
ئالودەبوون، ھەر کەسێک خوو بە ھەرشتێک بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتوانێت وازی لێ بھێنی مانای ئالوودەبوونە. خووگرتن یا ئالوودە بوون جۆری زۆرە لە وانە ئالوودە بوون بە ماددە ھۆشبەرەکان، بەڵام ئەو کەسانەی ئالوودەی مادە ھۆشبەرەکان دەبن ئایا چاک دەبنەوە یا نا ؟
لە ھەرێمی کوردستان دیاردەی ئالوودەبوون بە مادە ھۆشبەرەکان رووی لە زیادبوونە، زیندانەکانی ھەریمی کوردستان پڕن لەو کەسانەی کە لەسەر بەكارھێنان و بازرگانیكردن بە مادەھۆشبەرەكان دەست گیرکراون، بەڵام لە جیھانی دەرەوە و لە وڵاتە پێش کەوتووەکان ئەوکەسانەی ئالوودەی ماددە ھۆشبەرەکانن لەبری بەندکردن نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبوون چاوەروانیان دەکات وەکو نەخۆشێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن نەک وەکو تاوانبارێك.
بەمیوانداری:
مقەدەم بەختیار کەریم - ب. بانکی زانیاری لە بەڕیوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
د.یوسف عوسمان - پسپۆڕی دەروونی
سەرمەند بەرزەنجی - ب. کارگێڕی رێکخراوی رۆشنبیری هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان
د.زامدار حمە رەسووڵ - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان
www.kurdistan24.net/so/derunud...