Diwani Qanie دیوانی قانع

  Рет қаралды 47,545

Khogr Bedri خۆگر بەدری

Khogr Bedri خۆگر بەدری

5 жыл бұрын

محەممەد کابولی‌ (١٨٩٨-١٩٦٥) یان قانع، شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بوو. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە. شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتووخوازانەیە.
تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.
تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە، ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.
قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.
کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد.. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات.. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر شیعری سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.
کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا.. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.
لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.

Пікірлер: 66
@rezgarmahmodi3719
@rezgarmahmodi3719 9 ай бұрын
ده ستان خوش بيت ❤
@tahataha6165
@tahataha6165 Жыл бұрын
Dast khosh ,,mandu nabi
@keywansalehi2306
@keywansalehi2306 11 ай бұрын
ئای کە چێژم لێ برد دەست و دەمی مامۆستا خۆگریش خۆش بێت
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
Rahmat ladaiko bawki to w Qaniesh 😘⚘🌷❤
@tahataha6165
@tahataha6165 11 ай бұрын
Zor mamnoontm kak khogr
@goranhamarashid2351
@goranhamarashid2351 3 жыл бұрын
Sehat xosh bra,swpas, Rohi shad be m. Qanie🌹💐🌹💐💖💖💕
@Ktebidangi1
@Ktebidangi1 Жыл бұрын
دەستخۆش
@hawlerkurd1965
@hawlerkurd1965 5 жыл бұрын
دةست خوش زور جوانه بةلام ئةگةر توانيت ديواني ئايني دابنيي وةك ئيمامي شافعي يان ديواني پيرةميرد .
@hamidaban2573
@hamidaban2573 4 жыл бұрын
هر بژید کاک خوگر بلکو كورد کودشيار
@formofsecbloody4027
@formofsecbloody4027 2 жыл бұрын
به فیدایی او ده نگه بم
@avestaabdulrahman6549
@avestaabdulrahman6549 Жыл бұрын
Her bijîn û destê we xoş bin.
@chawakani_alawi
@chawakani_alawi 2 жыл бұрын
ماشاءاللە لەو دەنگە خۆشە هەربمێنی کاک خۆگر ..
@BODA433
@BODA433 2 жыл бұрын
Spas bo mandw bwnt, spas bo katakat, spas bo hawll danakat; shweny xoy grt
@formofsecbloody4027
@formofsecbloody4027 2 жыл бұрын
او هه سته جوانه یی ماموستاقانع جیه گیی اویه سوجدیی بو به ریی
@mjratwakiki3094
@mjratwakiki3094 4 жыл бұрын
Dast xosh bra
@naushiruanrahim3698
@naushiruanrahim3698 2 жыл бұрын
هه رئه و ده نكه ت هه بئ
@hassanfathohlahi9109
@hassanfathohlahi9109 4 жыл бұрын
دست خوش
@awatborhan1856
@awatborhan1856 2 жыл бұрын
ده ست و ده مت خؤش..
@amanjsalehi
@amanjsalehi 3 жыл бұрын
سپاس و پێزانین🌹
@rastiranjbar4710
@rastiranjbar4710 3 жыл бұрын
Sarkawtw be Brae barezm ensha alla❤️💛💚
@kaewankaya4457
@kaewankaya4457 5 жыл бұрын
دەستەکانت خۆشبێت ماندوو نەبیت
@jabarsaleh7708
@jabarsaleh7708 3 жыл бұрын
دەست خۆش لەش ساغ و بەردەوام بی
@rezamomni5980
@rezamomni5980 3 жыл бұрын
درود استاد عزیز ...نسل سوم قوم کورد هستیم که خیلی مختصر این اشعار را میفهمیم ....درود بر شما .....
@kozhinomer151
@kozhinomer151 3 жыл бұрын
سه ركه وتو بيت
@wryazandi230
@wryazandi230 11 ай бұрын
فەخرە بۆ ئێمەی زەند کە شاعیری گەورەی کورد ڕۆژێک لەلای زەندەکان خزمەتکراوە و یارمەتی دراوە ❤❤
@farhang3124
@farhang3124 3 жыл бұрын
Dastxosh
@abasrabaty8817
@abasrabaty8817 2 жыл бұрын
قانع هةموو جةوساوةي ميللةت بوو خوزكة هةموو ميللةت قانع بوواية
@arsinzorab2313
@arsinzorab2313 3 жыл бұрын
Dast xosh
@hemnsian4838
@hemnsian4838 5 жыл бұрын
دةستانخؤش و لةشساغ بن
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 жыл бұрын
زۆر سوپاس
@nawzadibrahim9584
@nawzadibrahim9584 3 жыл бұрын
خۆزگە بە نوسینیش کردباتان، دەستان خۆش بێت
@KhogrBedri
@KhogrBedri 3 жыл бұрын
کاکە گیان بە کتێب و نوسینی ئەلیکترۆنییش هەیە.
@formofsecbloody4027
@formofsecbloody4027 2 жыл бұрын
کاک هوگر گیان شه و باش ، ته ناگه م مامه و عه قته عیی یانه چی؟؟
@gasthofschonhorst6386
@gasthofschonhorst6386 3 жыл бұрын
Sipas, sipas ji bo keda te kurdê Kurdperwer 🙏🙏🙏 Silav. Nizar
@karzanosman3598
@karzanosman3598 5 жыл бұрын
Kaka khogr ba danga prr sozakat hazaran dll aram akaetawa azizakam.
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 жыл бұрын
زۆر سوپاست ئەکەم کاکە کارزان ، ھەمیشە دڵ و دەرون ئارام بی چاوەکەم.
@azadshakershaker9341
@azadshakershaker9341 3 жыл бұрын
zOR JOANA DAS KHOSH
@user-zt2xf7rk7x
@user-zt2xf7rk7x 2 жыл бұрын
دەستوچاوت خۆش هەزاران سڵاو درد لەگیانی پاکو بەرزەفڕی قانع ی نەمرو شاعیری پایەبەرز مەحوی مەزن
@ferwerden
@ferwerden 5 жыл бұрын
ده‌نگ و ده‌ست خۆش
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 жыл бұрын
زۆرسوپاس
@ferwerden
@ferwerden 5 жыл бұрын
Khogr Bedri شایانی رێز لێنانێكی زۆر به‌رزیت كاكی من
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 жыл бұрын
گەورەترین ڕێزلێنان خزمەتی ئەو گەورە پیاوانەیە ، کە شانازییەکە بە ھەموکەس نابڕێت...
@barzanazad2751
@barzanazad2751 3 жыл бұрын
❤️❤️❤️❤️❤️
@hiwaabdullazrgwezi5750
@hiwaabdullazrgwezi5750 3 жыл бұрын
دەست ودەنگت خۆش ،ڕۆحی مامۆستاقانع شادبێت بەبەهەشت
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
@manswr9618
@manswr9618 2 жыл бұрын
كورد قةدري هونةر ناكرت داخ
@farhang3124
@farhang3124 3 жыл бұрын
❤️❤️❤️❤️
@farasathosseini1195
@farasathosseini1195 Жыл бұрын
💝🌹
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
@farhanwaisi9820
@farhanwaisi9820 2 жыл бұрын
ئا ي ره حمه ت له گورت قانع ئه گه ر ئه م جا نه وه رانه ت ببينييايه حا شات كورد بونت ده كرد
@user-qj1eo3qr6w
@user-qj1eo3qr6w 3 жыл бұрын
🌺🌺🌺
@sirwansetalan4373
@sirwansetalan4373 3 жыл бұрын
سڵاوڕێزماندونە بی برام
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
😘😘😘😘😘
@dzhwar1356
@dzhwar1356 Жыл бұрын
💯🧡
@keymalkurdo2910
@keymalkurdo2910 3 жыл бұрын
🌟🌟🌟🌟🌟🌞
@shahoomohammadi6922
@shahoomohammadi6922 3 ай бұрын
کاکم سۆپاس به س تۆزێک ئیشتبایی تێدا بوو خۆێندنەوە که ت ئاخریشی زۆر دە کێشی
@talalzaari5775
@talalzaari5775 3 жыл бұрын
⭐⭐⭐⭐⭐
@Raedmahzon
@Raedmahzon 3 жыл бұрын
⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘⚘
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
🌷🌷🌷🌷🌷⚘⚘⚘
@hussenhussen6848
@hussenhussen6848 3 жыл бұрын
هه زار ره حمه ت له گوره كه ت بيت
@Thebluesky76
@Thebluesky76 3 жыл бұрын
😚😚😚😚😚😚
@hamidaban2573
@hamidaban2573 4 жыл бұрын
هوشيار بد
@sirwansetalan4373
@sirwansetalan4373 4 жыл бұрын
مامە سۆفی قول بە فل حاڵی بوە ڕە حمە ت لە گۆڕت قانع
@namnefter760
@namnefter760 4 жыл бұрын
کاک سیروان، “قول” نیه، قله. قل به فل حالی‌ی بووه، چی ئیدیعای ویژدان ئه‌کا؟
@sirwansetalan4373
@sirwansetalan4373 4 жыл бұрын
دە ست خۆش
THE POLICE TAKES ME! feat @PANDAGIRLOFFICIAL #shorts
00:31
PANDA BOI
Рет қаралды 24 МЛН
Diwani Hariq   دیوانی حەریق
39:04
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 1,1 М.
Diwani bakr ali دیوانی به‌كر عه‌لی
37:04
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 24 М.
پیره هه لو
10:01
Samrand Vakili
Рет қаралды 31 М.
Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به‌شی یه‌ك
44:13
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 12 М.
Alisher Konysbaev - Suie ala ma? | Official Music Video
2:24
Alisher Konysbaev
Рет қаралды 261 М.
Sadraddin - Jauap bar ma? | Official Music Video
2:53
SADRADDIN
Рет қаралды 9 МЛН
BABYMONSTER - ‘FOREVER’ M/V
3:54
BABYMONSTER
Рет қаралды 60 МЛН
akimmmich (feat. Turar) - UMYTTYŃ BA?| official lyric video
2:54
akimmmich
Рет қаралды 1,5 МЛН
Jakone, Kiliana - Асфальт (Mood Video)
2:51
GOLDEN SOUND
Рет қаралды 4,6 МЛН