Рет қаралды 11,356
دیوانی صافی هیرانی
بەشی یەک
• Diwani Safi Hirani Bas...
بەشی دوو
• Diwani Safi Hirani Bas...
ژیانی شاعیر صافی هیرانی
/ ناوى کاک مستەفاى کوڕى کاک عەبدلڵاى(ثانى)کوڕى کاک عەلى کوڕى کاک مستەفاى کوڕى کاک عەبدلڵاى کوڕى شێخ سولەیمانى هیرانى یە صافى لە ساڵى ١٨٧٣ ز لە گوندى هیران سەر بە قەزاى شەقلاوە لە دایك بووە هۆنراوەى بە هەر چوار زمانى کوردى و عەرەبى و فارسى و تورکى نووسیوە لە ڕێکەوتى ١٢/٢/١٩٤٢ کۆچى دوایى کردووە ....
كاك عبدالله‌ی باوكی (صافی) خوا ناسێكی دڵ پڕ له جۆش و خڕۆش بووه, سه‌ڕه‌ڕای زانستی ئایینی و خه‌ریك بوون به كاری ئیرشاد و ته‌سه‌ووف, له (شیعر و ئه‌ده‌بیات) یشدا شاره‌زا بووه, شیعری غه‌زه‌ل و ئایینی به كوردی و فارسی له پاش به جێ ماوه, نازناوی (ثانی) بووه,
له ساڵی 1906 ی زایینی له هیران كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له‌وێش له ئه‌شكه‌وته داتاشراوه‌كه‌ی (شێخ سوله‌یمان) نێژراوه,ئه‌و ئه‌شكه‌وته تایبه‌ته به لێشاردنه‌وه‌ی گه‌وره پیاوانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له پۆست نشینیان
(صافی) سه‌ره‌تای خوێندنی ئایینی لای كاك عبدوالای باوكی ده‌ستی پێكردووه,له پاشان كه پله‌ی خوێندنی به‌رزبۆته‌وه له زۆر جێگا فه‌قێیاتی كردووه وه‌ك (كۆیه,هه‌ولێر, ڕه‌واندوز,سه‌ران) له مامۆستایانی لای مامۆستا (مه‌لا احمدی ڕه‌ش) ومه‌لا احمدی ئومه‌ر گوبه‌تی) خوێندووه,
له كوردستانی ئێرانیش له((لاجان)و (سابلاخ) و (په‌سۆی) فه‌قێ بووه. له سابلاخ ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه‌ته‌وه له مزگه‌وتی( شا ده‌روێشی) له‌لای قازی علی باوكی (قازی محمدی پێشه‌وا) خوێندوویه‌تی,
له ته‌مه‌نی (30) ساڵیدابووه كاتێ باوكی كۆچی دوایی كردووه, هه‌ر له‌و كاته‌وه بووه به جێ نشین و به (كاكه مسته‌فای هیدانی) ناوی ده‌ركردووه, به‌م شێوه‌یه خزاوه‌ته نێو قۆناغێكی نوێ له ژیانیدا بۆ ته‌واو كردنی زنجیره‌ی ته‌ریقه‌ی قادری.
شیعری ڕێك و له‌باری هه‌بووه له‌باره‌ی عیشق و دڵداری,هه‌ر له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا ده‌ستی به شیعر هۆنینه‌وه كردووه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی نازناوی (كاك) و دانیشتنی له جێگای باوكی, عاله‌می ماددی وه‌لاناوه بۆ عاله‌می مه‌عنه‌وی و له پاشان بووه به مه‌رجعی مورید و ده‌روێشان و عاشقانی ڕێگه‌ی خوا په‌رستی.
له به‌راووردی (لاهووت) و (ناسووت) دا, پله و پایه‌ی به‌رزی به‌ده‌ست هێناوه, هه‌ر له ڕێگای شیعره پڕ عیشق و ته‌سه‌وفه‌كانیه‌وه, ده‌نگی (یاگه‌یلانی) گه‌یاندۆته كۆڕی وه‌فادارانی ئه‌و ئه‌زموونه كه قوتابخانه‌یه‌كی ته‌سه‌وفی و شیعری تایبه‌ت بووه,
(صافی) هه‌ست ناسك, یه‌كێك بووه له ڕێزی ئه‌و شاعیره ناسراوانه‌ی كه ته‌سه‌وف و ئه‌ده‌بیان به‌یه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه, له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی (جه‌زیری) و(حه‌ریق) و (مه‌حوی), عیشق و ته‌سه‌وف لای (صافی), به جۆرێك بووه كه هه‌موو جه‌سته‌ی پێكاوه. صافی شاعیر و خوا په‌رست, پاش به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی پڕ له كۆشش,له مانگی شوباتی ساڵی(1942)ی زایینی, دڵه پڕ له جۆشه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی به پێز و ڕه‌نگینی به‌جێهێشت, له‌ته‌ك باوكی و باپیرانی نێژراوه له‌و گۆڕه‌ی كه له ژیانیدا به ده‌ستی خۆی هه‌ڵیكه‌ندبوو, له ئه‌شكه‌وتی شێخ سوله‌یمانی هیرانی.
(صافی له دوای خۆی (7) كوڕ و (4) كچی لێ به‌جێماوه,کوڕی گه‌وره‌ی (كاك علی) له‌دوای خۆی بوو به شێخ و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ی باوكی و له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی قادری به‌رده‌وام بووه له ئیرشاد كردن.