Рет қаралды 6,362
شاری پاوە، یەکێکە لە شارە گرنگ و بەناوبانگەکانی هەورامان و دەکەوێتە دامێنی شاخی شاهۆ. کەشوهەوایه‌کی فێنک و کوێستانی هەیە و دانيشتوانه‌كه‌ى به هه‌ورامى ده‌دوێن و سه‌رجه‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى هه‌ورامان له شاره‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ن، به تايبه‌تى له رووى بیناسازی، هونەری، دابونەریتی کۆمەڵایەتی.ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 65000 کەسە و رێژەی لە 46٪ دەکەونە ناو شار و 54٪ دەکەونە دەرەوەی شار.پاوە بەوە ناسراوە کە مێژوويه‌کی دێرینى هه‌يه، بوونی شوێنەوارە گرنگەکانی وەک ئاتەشگەی پاوە، ئەشکەوتی قوڕی قەڵا و چەندین شوێنەواری دیکە مێژووەکەی دەگێڕێنەوە بۆ 2000 ساڵ بەر لە زایین، لە هەموو وێستگەکانی مێژووی ئەم شارەدا چەندین كه‌سايه‌تى پێشه‌نگى تێدا هەڵکەوتووە بەتایبەتی لە بواری مەعریفی و ئەدەبیدا، ئەو دەستنووس و تۆمارانەی لە پاش خۆیان بە جێماوە گەواهیدەری ئەو مێژووەن.
www.kurdistan24.net/so/ahura