لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی..

  Рет қаралды 36,809

ڕەهایی || Rahaiy

ڕەهایی || Rahaiy

3 жыл бұрын

Пікірлер: 27
@--sufism3752
@--sufism3752 Жыл бұрын
الله الله
@aryanahmad6069
@aryanahmad6069 3 жыл бұрын
أعزکم الله..
@aryanahmad6069
@aryanahmad6069 3 жыл бұрын
جزاکم الله..
@sharazursharazur5966
@sharazursharazur5966 2 жыл бұрын
الله الله الله
@aryanahmad6069
@aryanahmad6069 3 жыл бұрын
أمدکم الله..
@aryanahmad6069
@aryanahmad6069 3 жыл бұрын
فتح الله لكم فتوحات لا إله الا الله..
@user-si2kv4lt4y
@user-si2kv4lt4y 2 жыл бұрын
ئەی گیااان..😢
@Arezyousif
@Arezyousif 2 жыл бұрын
🌼
@abdulababany3190
@abdulababany3190 2 жыл бұрын
@aryanahmad6069
@aryanahmad6069 3 жыл бұрын
😍😍😍
@ahmedabdulrahmen240
@ahmedabdulrahmen240 Жыл бұрын
❤❤❤❤❤❤❤ درود بۆ ڕۆحی وەفایی
@razhanslimany3886
@razhanslimany3886 Жыл бұрын
گوناحە برا وامەڵێ درود تەنیا پۆ پێغەمبەرمامە ئەویش پێغەمبەرمان (محمد د.خ) أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله محمد وصحبه أجمعين
@EconomyInfo
@EconomyInfo Жыл бұрын
سەرەتاکەی زۆر ڕێک هێنایان بەس کۆتاییەکەیان تێکدا دەوای دەرد چۆن ئەبێ شا حوسێن بێت خۆی چاوی لە ڕەحمی خودایە ! ئەگەر هەڵەم بۆم ڕاست بکەنەوە خێری ئیمانتان
@SozCosmetic-cd2uj
@SozCosmetic-cd2uj 7 ай бұрын
منیش زۆر بەلامەوە تایبەت بوو بەس کۆتایکەی تێکیان دا
@rahaiy
@rahaiy 7 ай бұрын
EconomyInfo برای ئازیز! مامۆستا و ڕێنیشاندەر قەدری گرانە، وا پێویستە ئینسان وەفادار بێ بەرامبەر ئەو مامۆستایەی کە یەک پیتی فێر ئەکات... چ بگات بەوەی ئەو مامۆستایە لە ڕێگای خواناسین و تەقوا و لەگەڵ خوا بووندا فێری چەندین دەرس و وانەی بکات، ئەم جۆرە مامۆستایە بە چەند قات پێویستە ئینسان وەفادار و بە ئەمەک بێ بەرامبەری... مەبەست بەو دەوای دەردبوون و دەست بەدامانبوونە، خوانەخواست ئەوە نیە ئەو دۆستەی خوا، یان هەر پیاوچاکێکی تر بتوانێ بە بێ ئیزنی خوا و بە سەربەخۆ کارێک ئەنجام بدات و پوشێک بجووڵێنێ... ﴿ألا لهُ الخلقُ والأمرُ﴾ هەموو شتێک لای خوای تەعالایە و ئەوانی تر هەمووی هۆکارن... بەڵکو مەبەست بەو قسانە، کۆمەڵێک بابەتە کە دەرئەنجامی پەیوەندییەکی ڕۆحییە کە کەسێک لەگەڵ ئەو ئوستادەیا هەیبێت لێی تێدەگات... لەم پەیوەندییە ڕۆحییەوە مورید خۆشەویستی ئوستادەکەی بۆ درووست دەبێت و ئەم خۆشەویستییەیش ئەبێتە هۆی گەرمبوونەوەی مورید و چالاکبوونی بۆ زیکر و یادی خوا و باس و خواسی پێغەمبەری خوا "صلی الله عليه وسلم" ئەگەر بڕوانین مەحەببەت، بەهێزترین ئامرازە بۆ پەروەردەکردنی مرۆڤەکان، بۆیە پێغەمبەری خوا لە ڕێگەی مەحەببەتەوە ئەو هاوەڵانەی کرد بەو کەڵەپیاوانە کە مێژوو باسیان بکات و بەرامبەر ئیمپراتۆرییەتەکان وەستانەوە، چونکە بە ئیکسیری مەحەببەت، دڵەکانیان لە خەوش و خاڵی دونیایی ونەفسانی ڕزگاری بوو، خەوشی دونیایی گۆڕا بۆ ئاڵتوونێکی گرانبەها و دەگمەن،.. هاوەڵەکان بە دەوری شەمعی پێغەمبەری خوایا سەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێ وەکو پەروانە شەیدایانە دەسووڕانەوە... دوای وەفاتیشی ئەم مەحەببەت و خۆشەویستییەیان هەر بەردەوام بوو، هەتا گواستیانەوە بۆ تەلەبەکانی خۆیان و مناڵ و موسوڵمانانی دوای خۆیان لەسەر ئەم مەحەبەت و خۆشەویستییە گۆش کرد.. سەحابەکان مامۆستاکەیان پێغەمبەری خوا ﷺ بوو، هەموو خۆشەویستییەکەیان لە مەخلوقا بۆ ئەو بوو،... بەڵام بۆ سەردەمی تابیعین، ئیتر سەحابەکانیش مامۆستایان بوون، خۆشەویستی ئەم مامۆستا گەورانەیش کە سەحابەکان بوون، بوو بە شتێکی باو و تابیعین لە هەموو لایەکەوە لە دەوری سەحابەکان کۆئەبوونەوە و عیلم و ئیمانیان لەو پیاوە پاک و نوورانییانە وەرئەگرت... ئەگەر سەیری ژیانی پیاوچاکانی سەلەف بکەین، پڕە لە نموونەی وەفاداری و ئەمەکداری و خۆشەویستی لە نێوان مامۆستا و تەلەبەدا، بە تایبەت ئەگەر مامۆستاکە مامۆستای خواناسین بێت.. لەوانە: شێخ سڕی سەقتی، مامۆستای شێخ جونەیدی بەغدادی بوو، کە هەردووکیان لە سەلەفدا بوون، حەزرەتی جونەید هەتا کۆتایی تەمەنی خۆی بە منەتباری ئەزانێت و باسی ئەکات.. ئەفەرمووێت چل ساڵە ئامۆژگارییەکی ئەوم لە خەیاڵە... خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿اتقوا اللهَ وكونوا معَ الصادقين﴾ واتە: لە خوا بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆکاندا بن. هاوەڵێتی ڕاستگۆکان ئەمری خوایە.. نموونەی تر زۆر زۆرن، ئەوەی کە باس ئەکرێ لە بارەی حەزرەتی شەمس و مەولانا جەلالەدین ی ڕۆمییەوە هەمان پەیوەندی ڕۆحییە، کە مەولانایەکی وشک و دوور لە دونیای عیرفان، ئەبێ بە کەسێکی سالیک و بۆ خوا ژیاو، بە هۆی مامۆستایەکەوە کە شەمسی تەبرێزییە، هەتا مردنی هەر باسی ئەکات و منەتی لێ ئەزانێت.. جا ئەم مامۆستایەتیی و موریدایەتییەی کە لە تەسەوفدا هەیە، پەیوەندییەکی ڕۆحییە، پەیوەست نیە بە مردن و جێهێشتنی ئەم قۆناغەی ژیانەوە، چونکە مردن بە نیسبەت ڕۆحەوە ئازادبوونە، بە نیسبەت جەستەوە سستی و کوژانەوەیە... ڕۆح زیندانیی ناو جەستەیە، بە مردن ئیتر نەمری و بێ سنووریی دەست پێدەکات.. آزمودَم مرگِ من در زندگیست چون رهَم زین زندگی، پایَندگیست (مولانا) واتە: ئەزموونم کردووە؛ کە مەرگی من لە ژیانمدایە.. کە لەم ژیانە ڕەها بووم، ئیتر نەمری و بێکۆتایی دەست پێدەکات.. هەر سەبارەت بەم پەیوەندییە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «الأرواح جُنودٌ مُجَنَّدة، فما تعارفَ منها ائتلف، وما تناكرَ منها اختلف» (صحيح البخاري) واتە: ڕۆحەکان سەربازی ئامادە کراون، هەر کامیان بە یەکەوە گونجاو بوون، لێک نزیک دەبنەوە، هەر کامیان بە یەکەوە نەگونجاو بوون، لێک دوور دەکەونەوە و جیاواز دەبن.. ئەم جۆرە پەیوەندییانە، بە درێژایی مێژووی کورد کەڵەپیاوانی کوردی خۆمان و عارفان و شاعیرە بەرزەکان ئەزموونیان کردووە و سەروکاریان لەگەڵی هەبووە وەک مەلای جزیری و نالی و سالم و مەحوی و وەفایی و سابری و فەنایی و غەیری ئەوانیش.. لە شاعیران و عارفانی فارس وەک: حافظ و سعدی و مولانا و عراقی و سنایی و عطارِ نیشاپوری و چەنەهای تر.. * لە ڕاستیدا ئەو شیعرەی سەرەتایش هەمان حاڵ و هەوای قەسیدە و شیعرەکانی کۆتایی ڤیدیۆکەیە.. چونکە شیعرەکەی سەرەتا: لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی.. غەزەلێکی زۆر پڕ چێژ و بەسۆزی وەفاییە کە بۆ وەفاتی شێخەکەی نووسیویەتی، کە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرییە،.. ئەو مەبەستانەی لە شیعرەکەی یەکەمدا هەیە، لە شیعر و قەسیدەکانی دواتریشدا هەر هەمان مەبەستە، بەڵام وێنە شیعرییە بەرز و موبالەغە ئەدەبییەکانی وەفایی، لەگەڵ توانا و ناسکیی شیعرەکە، هەندێ لەو بابەتانەی لێ شاردوونەتەوە، ئەگەر نا باسەکە هەر هەمان باسە.. والحمد لله.. هیوادارم پێکابێتم و نووسینەکەم دڵگرانی نەکردبن🌷
@rahaiy
@rahaiy 7 ай бұрын
لە زووەوە بە نیاز بووم وەڵامێک بنووسم، بەڵام بیرم چووبوویەوە، ئێستا ئەم ڕیپلەیە کرا بیرم کەوتەوە... ببورە کە وەڵامەکە دواکەوت
@bahramna9335
@bahramna9335 2 жыл бұрын
گیان گیان فیداو بمم یار گیان💜
@bwshramahmwd4028
@bwshramahmwd4028 2 жыл бұрын
💐💐
@Muhamad.y.othman
@Muhamad.y.othman 2 жыл бұрын
ئەو هۆنراوەت بە نوسراو لایە برای من ؟
@rahaiy
@rahaiy 2 жыл бұрын
لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ، دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی لە مەیخانان سەدای شین دێ کە وا پیری موغان ڕۆیی دەڵێی دەوری قەمەر، سەیری فەلەک، میزانی گۆڕاوە کە وا گوڵ زەرد بوو، سونبول تێک چوو، ڕەنگی ئەرغەوان ڕۆیی لەبەر چاوی جیهانبینم جیهان تاریک بوو نەمزانی نە نووری چاوەکانم چوو، نە خورشیدی جیهان ڕۆیی لە دووری تۆیە سوور بوو چاوەکەم بەو گریە مەعلوومە شەفەق دێ، کەوکەبیش هەڵدێ، کە میهری خاوەران ڕۆیی دەمێکی هات بە چاوی سورمەسا، یەعنی: وەفادارم کە جەرگی سورمەیی کردم بە سیحری جادوان ڕۆیی سەحەر مەستانە هات بولبول بە شادی بۆ تەوافی گوڵ کە دی باغ بێگوڵە، داغ بوو، بە سەد ئاهـ و فوغان ڕۆیی مەڵێن: بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد دڵ ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی قیامەت بۆ دڵان هەستا کە چاوی مەستی وەرگێڕا مەگەر ئازوردە بوو ساقی لە بەزمی مەیکەشان ڕۆیی چ شینێکە؟ چ هاوارە لە نێو حەڵقەی موریداندا؟ مەگەر خواجەی سەمەرقەندی لە نێو ساحێب دڵان ڕۆیی چ ئافەت کەوتە بەر چاوم کە وا چوو نووری بیناییم؟ مەگەر شاهی بوخارایی لە قەسری عاریفان ڕۆیی بە ناڵەی دڵ شیفام نایێ درێغ بۆ مەرهەمی جەرگم لە زەنگی کارەوان چ بکەم؟ دەلیلی کارەوان ڕۆیی خرابوو خانەقا، بێشێخ و شەوقی تالیبان سەد حەیف چەمەن وێران بوو، نەغمەی بولبولان چوو، باغەبان ڕۆیی بە ناڵەی بولبول و قومری وەفایی بۆیە هەر دەگریم گوڵێکی سەرو باڵام بوو بە تاراجی خەزان ڕۆیی "وەفایی"
@Muhamad.y.othman
@Muhamad.y.othman 2 жыл бұрын
دەستت خۆش بێت
@zhyaazad9057
@zhyaazad9057 Жыл бұрын
@@rahaiy fhh
@zhyaazad9057
@zhyaazad9057 Жыл бұрын
@@rahaiy gfe
@hoshmandshaho
@hoshmandshaho Жыл бұрын
شاحوسێن مەبەستیان کێیە زەحمەت نەبێ؟ 10:28
@rahaiy
@rahaiy Жыл бұрын
کاک هۆشمەند گیان مەبەستیان ئوستادەکەیانە، شێخ حوسەینی شێخ کاکەحەمە 🌸 مەردێکی ڕێگای خواناسی بوو، دەرەجاتی عالی بێ..
@hoshmandshaho
@hoshmandshaho Жыл бұрын
@@rahaiy آمين خوا پاداشتی ئێوەش بداتەوە بە باشترین پاداشت🌸
@rahaiy
@rahaiy Жыл бұрын
زۆر مەمنوون کاک هۆشمەند گیان، خوا لێت ڕازی بێ💜
BEAUTIFUL MORNING DUA | For Protection| Blessings| Rizq | Tasbih | full | Omar Hisham|
27:31
EthioQuran اثيو القرآن
Рет қаралды 2,7 МЛН
Amazing weight loss transformation !! 😱😱
00:24
Tibo InShape
Рет қаралды 67 МЛН
Schoolboy - Часть 2
00:12
⚡️КАН АНДРЕЙ⚡️
Рет қаралды 9 МЛН
دعاء الصباح - أباذر الحلواجي | Duaa Al Sabah
13:31
أباذر الحلواجي Abather Alhalwachi l
Рет қаралды 141 МЛН
زیکری بەیانیان
49:27
BangawazTV
Рет қаралды 1,2 МЛН
Hadith e Kisa (FA SUB) - Ali Fani | علی فانی - حدیث کسا - عربی و فارسی
15:39
Ali Fani Official / علی فانی
Рет қаралды 4,5 МЛН
بێخود | لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
6:20
أذكار الصباح بصوت الشيخ العفاسي | Morning Athkar | Les invocations du matin
23:25
Amazing weight loss transformation !! 😱😱
00:24
Tibo InShape
Рет қаралды 67 МЛН