Рет қаралды 3,111
ماموستا عوبێد ( بەسەرهاتێکی کاریگەر پیاوێکی بە تەمەن )
---------------------------
سودەکانی قورئان خوێندن
١٦ - سودی خوێندنی قورئانی پیرۆز
بێگومان بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێ سودەکانی قورئان خوێندن و لەبەر کردن و دەور کردنەوەی بژمێردرێ، بەڵام بەباشمان زانی ئاماژە بە هە ندێک لەسودەکانی بکەین......
①لەگەڵ خوێندنی هەرپیتێک دەچاکەت بۆدەنوسرێ.
②مەلائیکەت دەورت دەدەن ،سەکینەتیشت بۆدادەبەزێ.
③هەمیشە دڵ خۆش و سینگ فراوان دەبی لەدنیا.
④ڕازاوەترین و باشترین وبەرزترین شوێنت دەبێت لەبەهەشت.
⑤مەلائیکەت دووعات بۆدەکەن و داوای لێ خۆش بونت بۆدەکەن.
⑥هەرلەدونیادا خودا پلەوپایەت بەرزدەکاتەوە.
⑦لەڕۆژی دوای دا پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم)شایەدیت بۆدەدات لەلای خودا.
⑧شەیتان لەخۆت و لەماڵت دوردەکەوێتەوە.
⑨لەگەڵ فریشتە نزیکەکانی خودا حسێب دەکرێێ گەربەباشی و جوانی بیخوێنی.
⑩ترس و خۆشەویستیت لە خودا هەمیشە لەزیادبون دادەبێت.
11-خودا لەلای مەلایکەتەکانی باست دەکات .
12-ئایەتی کورسیش دەتپارێزێت لەجنۆکە و شەیتان.
13-لەقیامەت قورئان دێ و شەفاعەت و تکات بۆدەکات.
14-سورەتی {ملک} بەرگریت لێ دەکات تادەتخاتە نێو بەهەشت.
15-سورەتەکانی {بەقەڕەو ناس و فەلەقیش}دەتپارێزن لەسیحرو جادو.
16-دەوڵەمەندی دڵ و دەرون پەیدادەکەی ،وەک چۆن کەسێ دەوڵەمەندێ پارەو پوڵی هەیە،کەبەدڵنیایی دەوڵەمەندی دڵ و دەرون گرنگە نەک دەوڵەمەندی بەپارەو پوڵ