Рет қаралды 1,410
لە شانۆنامەیەکی مەولاناوە
گفتوگۆی نێوان موسا و شوانەکە (بەشی یەکەم )
جارێک حەزرەتی موسا (سەلامی خودای لەسەر بێت) بە بیابانێکدا تێدەپەڕێت دەبینێت ، وا شوانێک ڕاز و نیازی خۆشەویستی خۆی بەرامبەر خودا باس دەکات
و قسە لەگەڵ خودا دەکات و دەڵێت :
***************************************
ئەی خودایە تۆ لە کوێی ؟؟ تـــا بتپەرستم
تـــا کەونەکێکت بۆ بدرووم ، تا قژت بۆ شانە بکەم
تــا جلەکانت بۆ بشۆم ، سەرت بۆ بدۆزم
شەو ڕۆژ من بەو هیوایەوەم
تــا دەستت ماچ بکەم و قاچەکانت پاک بکەمەوە
وەختی خەو جێگایەکت بۆ ڕابخەم
تـــا هەموو بزنەکانمت بە فیدا بکەم
تــا هەموو مەڕەکانت بە قوربان بکەم
شیری بزنەکانت بۆ بدۆشم و بیخۆیتەوە
لە خورییەکانیان بەرگێکت بۆ بچنم و لەبەری بکەی
ئەی خودایە تۆ لەکوێی ؟؟؟
ئەی خودایە تۆ لە کوێی ؟؟؟ تا ببمە خزمەتکارت
تــا کەونەکێکت بۆ بدرووم ، تا قژت بۆ شانە بکەم
************************************
چەند تێبینییەک :
١-فیکرەکەیم لە پەیجێکەوە وەرگرتووە لەگەڵ ڕێز و سوپاسم بۆیان
٢-کەمێک دەستکاری شیعرەکە کراوە بەڵام ناوەڕۆک هەمان ناوەڕۆکە (بۆ گونجاندنی لەگەڵ ئۆکتسراکە)
٣-ئەم شیعرە بەشێکە لە (مسنەوی) ە کەی کەبووە هۆی بەناوبانگی مەولانا
٤-مەولانا یەکێک بووە لە عاریفەکانی سەردەمی خۆی و لە ئەهلی تەصەوف بووە هەروەها زانا بووە لە مەزهەبی حەنەفی کە لەسەر دەستی ابو حنيفة النعمان کوڕی سابت دانراوە خودا لێی ڕازی بێت