Рет қаралды 1,725
قەڵات ماران
1. کێوێک بە بەرزایی ٢٣٠٠ مەتر لە سێ کیلۆمەتری شاری نەغەدە هەڵکەوتووە.
2. لە باشووری قەڵات ماران گووندەکانی قاڕنێ و گەڵوان، لە باکوور گووندی ئاڵیاوێ هەڵکەوتووە.
3. لە خوارەوەی قەڵات ماران ٢ کانی هەڵدەقوڵن کە وا دەر دەکەوێت هەر لە کۆنەوە لە لایان خەڵکی قەڵا بە کار هاتووە و ئێستاش خەڵکی ناوچە بۆ کشتوکاڵ و خواردنەوە کەڵکی لێوەردەگرن.
4. لە باشووری قەڵا لە قەدی چیاکە چەند دارە بەڕوو و چاکی زبێدەی لێیە.
5. لە ساڵی ١٣٥٥ هەتاوی لە لایان پڕۆژەی ئارکۆلۆگ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر قەڵات ماران سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە دەرکەوتووە کە ئەو شوێنە دەیان هەزار ساڵ پێش کڵپان بووە و بە پێی کات پڕ بۆتەوە.
6. لە ئێستاکە شوێنی قەڵاکە زۆر بەکەمی ماوەتەوە، بەڵام شوێنەواری قەڵایەکی تازە بە چەندین دژی چاوەدێرییەوە دەبینرێت کە دوای شۆڕشی ئێران لە لایان هێزە نیزامییەکانی ئێران ساز کراوە.
7. ئەو کێوە لە بواری ئێستاتێژیک و کەونارایی زۆر گرینگە و سەبارەت بەو شوێنە ٣ ڕوانینی جیاوازی مێژوویی هەیە: 🔻ڕوانینی یەکەم: دەکوترێت وشەی مار یەک وشەی ئەرمەنییە و بە مانای گەورە و پیرۆزە وەکوو مارشیمۆن و ماریۆس و هتد ، ئەو قەڵایە لە شەڕی نێوان ئۆرارتۆیەکان و مانایەکان لە هەزارەی یەکەمی پێش زایین زۆر بەرچاو بووە کە واتا دەتوانین بڵێین ئەو وشەیە ئۆرارتۆریانەیە، ئۆرارتۆرەکان چەندین جار لەگەڵ ماناییەکان لە ناوچەی موکریان شەریان کردووە، ئاسەوارەکانیان لەسەر بەردەنووسی کێلەشین و کانی عەینەڕۆم لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە. 🔻ڕوانینی دووهەم: دەڵێت ئەو وشەیە قەڵات ماران نییە و قەڵاتی مادەکانە، لەو قەڵایەدا مادەکان و ئاشووریەکان تووشی شەڕبوونە بۆ نموونە شلمنسەر پاشای ئاشورەکان چەند جار هێرشی کردۆتە سەر خاکی ماناییەکان و مادەکان، لە باشووری گۆلی ورمێ لەگەڵ هێزی ماناییەکان و مادەکان تووشی تێکهەڵچوون بوونە، ئەو قەلایە قەلایەکی چاوەدێری بووە و لە ڕێگای هەڵکردنی ئاگربەدووکەڵ دانیشتووانی گردی حەسەنلیانیان کە لە باکووری قەڵات ماران بە مەودای ١٠ کیلومەتر دوورە ئاگادار کردۆتەوە. 🔻ڕوانینی سێهەم: وشەی مار بە مانای سەڵامەتی و لەش ساخییە هەر بەو جۆرە کە دژ بەو وشەیە بێمار بە مانای کەسێکی نەساخ هەیە.
8. ئەوەی ڕوونە بەداخەوە تاکوو ئێستا کێوی قەڵات ماران هیچ چەشنە توێژینەوەیەکی زانستی و بێلایەنی بۆ نەکراوە و تەنانەت زۆرێک لە ئاسەوارانی دزراون و بەتاڵان بردراون.