Рет қаралды 422
پیترۆ دۆلار
هه‌ر بباره
داكه سه‌رییان
جگه‌رگۆشه‌ی سه‌وزی په‌مۆ
بێ هوده‌یه
نه خوڕه‌ی خوێن تێریان ده‌كا
نه ڕێژنه‌ی تۆ
ئه‌وان خه‌ره‌ندی بێ بن و
كه‌ند و له‌ندی شۆره‌كاتن
هه‌ر تێییان كه پڕنابنه‌وه و
ده‌میان به‌شه
هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ش بوو هه‌ر كه هاتن
له‌و رۆژه‌وه تۆ ده‌باریت
مینبه‌ر نه‌ما ده‌می نه‌گری و لاڵی نه‌كه‌ی
سه‌نگه‌ر نه‌ما خۆتی تێدا خاڵی نه‌كه‌ی
هه‌ڵۆ نه‌ما لوتكه‌كانی پێ به‌رنه‌ده‌ی
قه‌ڵه‌م نه‌ما ئاوده‌ست خانه‌ی پێ ده‌رنه‌ده‌ی
له‌و رۆژه‌وه تۆ ده‌باریت
دیوان دڕی ده‌م هار نه‌ما
له ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره نه‌یغارێنی
چۆڕێك ئاوی ڕۆشن نه‌ما
پێی نه‌وه‌ڕی
مژێك هه‌وای سازگار نه‌ما
نه‌یتارێنی
وتم نه‌رمی.. په‌موو زاده‌ی ..
كه‌چ هاتی شاخت به خوێنی شاخ چه‌ش كرد!
وتم كه‌سكی وه‌ك گیا ساده‌ی..
كه‌چی هاتی زه‌وی و ئاسمان سه‌ر و بنی دنیات ڕه‌ش كرد
تۆ بالۆره و سیاچه‌مانه و ده‌ده‌ی زه‌ردی
باڵدارت كوشت
بۆنی چرۆی سه‌ر قه‌رتاڵه‌و گیزه گیزی سه‌ماوه‌ری ده‌شت و ده‌ری
به‌هارت كوشت
تۆ بازره‌قه‌ی سوێسكه و پۆڕی قه‌دی چیا و بازباێنی كارمامزی
بنارت كوشت
تۆ چیت نه‌كرد !؟
تۆ چیت نه‌كرد !؟
تۆ مێگه‌ل و به‌رده‌بێر و گاڕانت برد به گرده‌وه
قاڕه و باڕه‌ت له بیركۆز و شیناوه‌ردت له بیر كێڵگه و
ترێت له بیر ڕه‌ز برده‌وه ..
تۆ چیت نه‌كرد !؟
تۆ چیت نه‌كرد !؟
تۆ غه‌زه‌بی ئاسمانان بووی !
داباریت و ده‌می ته‌وری خۆت گه‌یانده بن بنج و بنیان
كۆت و به‌ندت كرده لینجی شلكه چه‌می زمانی مار
شالوشه‌پكت له به‌ر به‌ژنی لاوك داكه‌ند
بۆ لاك خۆران
پارچه پارچه.... تیكه تیكه ...
هه‌ڵت خستم له‌سه‌ر ته‌ناف
تۆ حه‌مرینت بۆ لم ڕاخست
تۆ قه‌راجت برده پشتی قاف
تۆ چیت نه‌كرد !
تۆ دڵدارت گۆڕبه‌ده‌ر كرد !
تۆ چاوساغی شه‌یتانان بووی
بۆ وڵاتی شۆڕه‌سوار و په‌ریزادان
ئه‌ی بێ شه‌ره‌ف
تۆ شه‌ره‌فت كرد به ده‌فته‌ر
مه‌فته‌نت كرد به دۆشه‌كی بن گه‌وادان
په‌شێو