Рет қаралды 5,857
ده‌نگ: په‌روین موشیر وه‌زیری
هۆنراوه: نالی
دیزاین تایبه‌ت به یاسین محه‌مه‌د
«پەروین موشیر وەزیری، دەنگێكی ئاوریشمی»
په‌روین موشیر وه‌زیری، له ساڵی 1941 له شاری سنه له دایك بووه، خۆێندنی دواناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردووه، ئه‌م خانمه یه‌كێك بووه له خانمه به ناوبانگه‌كانی ڕادوۆی كوردی كرماشان.... له ساڵی 2010 له وڵاتی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی ...كردووه، له ناحێیه‌ی بیاره سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌خاكسپێدرا
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵی یه وه‌ك 'نه‌ی' ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بیناییم كوێره هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو ئه‌عزایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاكه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له كن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له كن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له كن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌رووی قه‌دت چاوی 'نالی'
دوو جۆگه به‌ڵكو دوو ڕووباره بێ تۆ