Рет қаралды 75
نوا خدر - رێكخەری رێكخراوی وادی ئەڵمانی لەئیدارەی راپەڕین
بەبەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكانی توندوتیژی و سكاڵا تۆمار كردن زیادی كردووە
لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین رێكخراوی وادی ئەڵمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و چالاكوانانی مافەكانی ژنان دیالۆگێكی كراوە لەسەر رۆڵی رێكخراوەكان و رەوشی توندوتیژی لە دەڤەری راپەڕین بەڕێوە چوو.
نوا خدر رێكخەری چالاكیەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند ئامانج لەو مێزگردە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژیەكانە.
وتیشی بەبەراورد بە ساڵی رابردوو لە دە مانگی ئەمساڵدا رێژەی توندوتیژیەكان و سكاڵاكان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین زیادی كردووە و هۆكارەكەشی بۆ ناهۆشیاری تاك دەگەڕێتەوە.
لێدوان - نوا خدر - رێكخەری رێكخراوی وادی ئەڵمانی لە ئیدارەی راپەڕین