دارستانی شیعر- شێرکۆ بێکەس

  Рет қаралды 10,258

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Жыл бұрын

بەڵگە فیلمی دارستانی شیعر کە لە بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیایی رووداوە، تایبەتە بە ژیانی هۆزانڤانی بەنێوبانگی کورد شێرکۆ بێکەس.
لە سەرەتای بەڵگە فیلمەکەدا شێرکۆ بێکەس لە پەیڤێکدا باسی ئەو رۆژە دەکات کە لە دایکبووە و دەڵێت: "من لە 02-05-1940 لە گەرمەی شەڕی جیهانیدا لە دایکبووم لە گەڕەکی گۆیژە-گاوران. دراوسێکانمان زۆریان مەسیحی بوون، جەمیلە خان دایکی نووری مەتی ئەو مامانی من بووە، لە دوای ئەوەی کە لە دایکبووم ئەو بە کڵۆیەک خەڵووز لەسەر ناوچاوانی من رەسمی خاچێک دەکات، ژنەکانی دەورو پشتی پێی دەڵێن ئەمە چییە؟ پێیان دەڵێت ئەمە بۆ موبارەکی زیرەکییە. بەختەوەرم کە ژنێکی دیان مامانم بووە، چونکە ئەوە نیشانەی تەبایی و هەڵکردنی هەتا ئەگەر دینیش بێت، هەڵکردنی دوو دینە لە شوێنێکدا بۆ تەبایی و ئاشتی و خۆشەویستی".
هەڵۆ، کوڕی شێرکۆ بێکەس لەبارەی بەڵگەفیلمەکەوە کە بەگوتەی ئەو کۆکراوەی 70 کاژێر کاری دەرهێنەرە دەڵێت "نزیکەی 50 بۆ 60 کاژێری دیکەش لە ئەرشیڤی ماڵی خۆماندا هەیە کە تائێستا کەس نەیدیوە، ئەوەش دەبێتە بەرهەمێکی دیکە لە داهاتوودا".
هەڵۆ شێرکۆ بێکەس سوپاسی سیروان رەحیمی کرد بۆ ئەرک و ماندووبوون و پڕۆژە جیاوازەکانی لەسەر شێرکۆ "لە رووحێکی پاک و سپییەوەیە بۆ دونیا و ئەدەبی شێرکۆ و بۆ شێرکۆ و هەموومان". هەروەها سوپاسی ئاکۆ محەممەد، بەرێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداویشی کرد کە پاڵپشتیی ئەو بەڵگەفیلمەی کردووە.
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو رۆژی شەممە 29-10-2022، لە رێوڕەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیر و ئەدیبانی کوردستان، بەڵگە فیلمی دارستانی شیعر لە سلێمانی نمایشکرا گوتەیەکی پێشکێشی ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە کرد و لە باسی شێرکۆدا گوتی: ئەو خاچەی کە لەسەر نێوچاوانی درابوو، لێبووردەییەکی پێ بەخشیبوو بۆ تاهەتایە. ئەوەی ئەمڕۆش لەو بەڵگە فیلمەدا دەیبینین خۆشەویستییەکەی زۆر زیاتر دەکات.
لە باسی بەڵگەفیلمەکە و کارەکتەرەکانی نێو بەڵگەفیلمەکەدا، ئاکۆ محەممەد گوتی: "لەو بەرهەمەدا تەنیا کاک شێرکۆ نابینین، ژنێکی زۆر گەورە دەبینین. ئەوانەی کاک شێرکۆیان ناسیبێت دەزانن بەشێکی گەورەیی و سەرکەوتوویی کاک شێرکۆ ئەو دایکەی بووە، کە لەو بەرهەمەدا کاک سیروان گفتوگۆیەکی شیرینی لەگەڵ شەفیقە خان، دایکی شێرکۆ بێکەس کردووە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەوان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی بەڵگەفیلم بەشێکی سەرەکی بێت لە کارەکانیان و دەستخۆشییەکی بێپایانی لە هۆرێن غەریب کرد کە دیکۆمێنتاری هاوسی رووداوە کە بەڵگەفیلمی یەکجار جوانی بۆ نەوەکانی داهاتوو دروستکردوون.
لەبارەی گرنگیی دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئەو بەڵگە فیلمانەش، ئاکۆ محەممەد دەڵێت: "لەوانەیە ئێستا ئێمە هەست بە گرنگیی ئەو بەرهەمانە نەکەین، بەڵام ئەو 340 بەڵگەفیلمەی کە هەن، هەموویان مێژووی ئێمە بە ڤیدیۆ دەپارێزن کە زۆر ئەستەمە هەندێکیان بتوانین لە 10 ساڵی دیکە بەرهەم بهێنینەوە. ئێمە زۆر زوو فریای زۆر کۆمەڵکوژی و زۆر بەسەرهاتی میللەتەکان نەکەوتووین، لەبەرئەوە بەرهەمەکانمان کەموکورتی زۆریان تێدایە. دەمانەوێت ئەوانەی ئێستا لە ژیاندا ماون فریای هەندێکیان بکەوین."
ئاکۆ محەممەد گوتیشی، ئەوان بەڵگە فیلمیان هەیە 40 خەڵاتی وەرگرتووە لە جیهاندا، بەڵام ئەو خەڵاتەی لە نەوەی تازەوە بۆمان دێت لە هەمووی گەورەترە، کە ئەویش پاراستنی ئەو مێژووەیە کە لەوانەیە لە داهاتوودا خوێندنەوە وەکو ئێستا دۆخەکەی خراپتریش بێت.

Пікірлер: 37
@MuhamedHakim-wk2sx
@MuhamedHakim-wk2sx 2 күн бұрын
شێرکۆ گیان خۆزگە هەموو تەمەنی منیش بۆتۆ بوایە سڵاو لەڕوحی پاکی دایەگیانیش
@nazdar-23
@nazdar-23 Ай бұрын
اللە چەن شعرەکانی خۆش و پڕ مانایە ئەوانە هەرگیز لەبیر ناکرێت هە ئەوانیش وایانکرد کورد زیاتر بەنەتەوەکانی تر ئاشنابن بەکلتوری کورد نەتەوەی کورد بەداخەوە نەوەی ئێستا هیچ لام شاعیرانە ناناسێت تەنیا لایڤ و چونە دەرەوە هیج سەقافەتی قسەکردنی نییە
@ayubpaprasi2291
@ayubpaprasi2291 4 ай бұрын
❤ شێرکۆ بێکەس ❤
@bahez761
@bahez761 Жыл бұрын
ڕووحی ئەودایکە میهرەبان و کوڕە جوان و نازدارەی شادبێت. دوانەیەکی زۆرجوان و ناوازەبوون. ڕووحتان شاد.
@herish-sharif
@herish-sharif Жыл бұрын
یەکێک لە جوانترین بەڵگە فیلمەکان دەستی سیروان رەحیم خۆش بێت
@arolove9644
@arolove9644 Жыл бұрын
هی ساڵی چەندە ئەم دیمەنانە؟؟
@bahez761
@bahez761 Жыл бұрын
ئای گەوەم شێرکۆ بێکەس، درەختی شیعرو زمانی کوردی...ڕووحت شادبێت
@gaylanyhajimohammad
@gaylanyhajimohammad Жыл бұрын
ڕۆحت شاد شێرکۆی هەمیشە زیندوو💐
@Dyare
@Dyare Жыл бұрын
دەستان خۆشبێت ڕۆحت شادبێ شێرکۆ گیان
@73akam
@73akam Жыл бұрын
دەستان خۆشبێ بۆ ئەم کارە جوانە.هیوادارم بەردەوامبن. ڕۆحی شێرکۆی مەزن شاد. کارێزی وشەی جوان و خۆشەویستی.شاعیرێکی زۆر دەگمەن و دانسقە. هەموو ژیانی خۆشەویستی کورد و کوردستان و مرۆڤایەتی بوو. بەداخەوە زوو بەجێی هێشتین. گومانی تیا نیە یەکێک بوو لە شاعیرە مەزنەکانی مێژووی نەک تەنها کوردستان بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی
@hamidtavaana
@hamidtavaana 7 ай бұрын
بەڕاسی جوان و سپاستان❤
@pakansardar3659
@pakansardar3659 3 ай бұрын
@Banana-hammock99
@Banana-hammock99 7 ай бұрын
رەوانی شاد بێ❤
@hazharfazl7646
@hazharfazl7646 Жыл бұрын
دەستتان خۆش ڕوداو
@helbstvan6846
@helbstvan6846 Жыл бұрын
رحمه الله 😢شاعر عملاق
@HeMnKurdiStaNi
@HeMnKurdiStaNi 11 ай бұрын
سوپاس بۆ ئەم شاکارە🙏
@zanyardilshad6787
@zanyardilshad6787 10 ай бұрын
Dastan xoshbe documentary’yyaky zor shaza, badaxawa zor drang ba xzmaty mamosta gaishtm w nasim 😢 rohi shadd ❤
@nuhajabarahmadmahmood803
@nuhajabarahmadmahmood803 Жыл бұрын
دەستتان بەرامەی گوڵ بگرێت، شاکارتان هێناوەتە بەرهەم.
@paiwastomed5069
@paiwastomed5069 5 ай бұрын
Barasty shaystabw ba sherko bekas🪻
@colonel9030
@colonel9030 Жыл бұрын
ئەم پیاوە هەموو جارێ کە ئەیبینم سلەیمانیم بیرئەخاتەوە🤔
@user-dk5qc9tw8v
@user-dk5qc9tw8v Жыл бұрын
گوو بەگۆڕی
@Banana-hammock99
@Banana-hammock99 7 ай бұрын
گوو بە گۆڕی پێغەمبەرت بێ ئەخلاق
@vegetasayajin967
@vegetasayajin967 Жыл бұрын
خۆ زۆر زوو مردی من نازانم مەرگ بۆ ئەوەنە پەلەی لێ کردی.
@qiunB
@qiunB Жыл бұрын
وێڕای کۆمەڵێک پرسیاری گەورە لەسەری.،،بەڵام لە غایبی ئەودایە کە کورد ناتوانێت تەعبیرێکی ڕوون بۆ ڕووداوەکان بکات ..، بێ تۆی بە کوردەوە دیارە شێرکۆ 🤍🖤
@bahez761
@bahez761 Жыл бұрын
شێرکۆ و حەسەن زیرەک کەینونەی مرۆڤی کورد ئەبزوێنن.
@1Maulamaulamaula1
@1Maulamaulamaula1 Ай бұрын
🦚𒀭𒀭𒀭TTT𒀭𒀭𒀭🦚
@saed828saed
@saed828saed 11 ай бұрын
ئەڵێت من تینوێتیم بەگڕئەشێکت منیش ئەڵێم دەست نوێژبەتڕئەشکێت
@arolove9644
@arolove9644 Жыл бұрын
ئەم دێکۆمێنتاریە هی ساڵی چەندە؟؟؟؟؟؟
@Sirwanrehim
@Sirwanrehim Жыл бұрын
ساڵی ٢٠٢٢، بەڵام ساڵانێک کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
@AriAri-jo6td
@AriAri-jo6td Жыл бұрын
ڕۆحت شاد شاعیری جیهانی
@user-qf3jr8zp9c
@user-qf3jr8zp9c Жыл бұрын
داستانی کوفر ان شاء اللە لە دۆڵێک لەدۆڵەکانی جەهەنمە ئێستا
@sarezhbekas5926
@sarezhbekas5926 Жыл бұрын
ئه‌وجه‌هه‌نه‌مه‌ی تۆ باسێكه‌ی بونی نیه‌
@bahez761
@bahez761 Жыл бұрын
دڵنیام تۆ خالق یان خوداوەند زۆربەگەوج تێگەیشتوویت. عەقڵی خۆت جەهەنەمی تۆیە.
@nenadybas8526
@nenadybas8526 Жыл бұрын
سڵاوتان لێبێت هه رشاعیرێکی گه وره نه بووبه ڵکوفشه بازوخۆبه زلزانێکی گه وره وله خۆبایش بووخۆزگه ئه م سیفه تانه ی نه بوایه له خۆشمه وه ناڵێم جارێکیان سه ردانم کردله ده زگای سه رده م ئه وسیفه ته ناشرینانه م لێدی
@hemnkamal9435
@hemnkamal9435 Жыл бұрын
دە گوو بخۆ بەو دەمە پیسەت باسی شێرکۆ نەکەی!
@saed828saed
@saed828saed 11 ай бұрын
کورەئەوەنەشاعیرەنەقونی کەرماعیرەئەڵێی کاوێژئەکات هەردەم ئەجوڵێنێت کەمیعرناڵێت
Fast and Furious: New Zealand 🚗
00:29
How Ridiculous
Рет қаралды 44 МЛН
Nastya and SeanDoesMagic
00:16
Nastya
Рет қаралды 41 МЛН
Stay on your way 🛤️✨
00:34
A4
Рет қаралды 25 МЛН
BelgeFilm- Mam celal | بەڵگەفیلم- مام جەلال
46:23
Rudaw Stream
Рет қаралды 32 М.
ته‌یموور ..  شه‌هیدی زیندوو
1:35:29
garmyan Hamai pwr
Рет қаралды 47
شێرکۆ بێکەس - گۆڕستانی چراکان  NEW
59:02
shero sherko
Рет қаралды 51 М.
شێرکۆ بێکەس ـ ملوانکە بەشی١
1:59:00
Khalid Rahmani
Рет қаралды 304
小蚂蚁被感动了!火影忍者 #佐助 #家庭
0:54
火影忍者一家
Рет қаралды 23 МЛН
Лайфхаки не нужны
0:28
Miracle
Рет қаралды 2,3 МЛН
Фильм про побег от родителей
0:59
Holy Baam
Рет қаралды 4,9 МЛН