Рет қаралды 16,838
شعری سافی هیرانی (صافى هيرانى) گوتنی بیلال کەیوانی
سافی هیرانی، مستەفا کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەلی کوڕی مستەفای هیرانی-یە. ساڵی 1873 لە ناوچەی هیرانی خۆشناوەتی لەدایک بووە. لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی داوەتە شیعر نووسین.
شارەزایی باشی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی-دا هەبووە و بە هەموو ئه و زمانانە شیعری نووسیوە. شیعرەکانی سافی هیرانی کاریگەریی شاعیرانی پێش خۆیی بەسەرەوە بووە بەتایبەت شاعیرە مەزنەکانی وەک نالی و کوردی.
سافی، سەرەتای خوێندنی ئایینی لای باوکی دەست پێکردووە، پاشان لە ناوچەکانی کۆیە و هەولێر و رەواندز و سۆران، فەقێیەتیی کردووە و لای مامۆستایانی ئاینیی بەناوبانگی ئەوکاتە خوێندوویەتی. تەنانەت بۆ خوێندن و فەقێیەتی چووەتە ناوچەکانی لاجان و مەهاباد لە خۆرهەڵاتی کوردستان و ماوەیەکی زۆریش لای (قازی عەلی) باوکی پێشەوا قازی محەمەد خوێندوویەتی.
لە بەراوردی لاهووت و ناسووت دا، پلە و پایەی بەرزی بەدەستهێناوە و یەکێک بووە لە رێزی ئه و شاعیرە ناسراوانەی کە تەسەوف و ئەدەبیان بەیەکەوە کۆکردووەتەوه، وەک جەزیری و حەریق و مەحوی. عیشق و تەسەوف بەتەواوی پێکاویانە.
سافی هیرانی رۆژی 12-02-1942 کۆچی دوایی کردووە.
«کوردیپێدیا»