Рет қаралды 23,140
مەولانا .....
ئەی دڵ لای کەسێ دانیشە کە ئەو ئاگاداری دڵ بێ
بڕۆرە ژێر ئەو درەختەی کە گوڵی تازە و تەڕی بێ
نە هەموو قامیشێک شەکری هەیە
نە هەموو خوارێکیش ژووووری هەیە
نە هەموو چاوێ دەبینێ
نه هەموو دەریایەکیش پڕە لە گەوهەر
دە بناڵێنە ئەی بولبولی خۆش نەوا کە ناڵەی مەستان
لە بەرد و دڕک و داڵیش کاریگەری هەیە کاریگەری هەیە
حافظ.....
ئەی مەیگێڕ ! پێکێ بگێڕ، تێکە بۆم
کە عیشق سەرەتا ئاسان دەرکەوت بەڵام پڕ بوو لە کێشە
بە هیوای بۆنی ئەو نافەیەی کە سەبا لوولی زوڵفی بۆ بکاتەوە
کە لە تاو زووڵفی لوووولی بۆنخۆشی چ خوێنێک کەوتووەتە دڵەوە
شەوی تاریک و ترسی شەپۆل و گێژاوی وەها وێران
لە کوێ دەزانن حاڵی ئێمە ، بارسووکانی کەنار دەریا