No video

سەعاتەکانی وەڕسبوون-۴ | شێرکۆ بێکەس

  Рет қаралды 268

Hamid Tavana

Hamid Tavana

Ай бұрын

‍ ‍ #سەعاتەکانی_وەڕسبوون
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
دەرگای ئەلبووم پێوەئەدەم، ئەوانەی هاتبوونەوە، ئەڕۆنەوە بۆ ئەو دنیا و، یەک چرکەیە و بیر ئەچنەوە. تەنیایی هەڵمئەسێنێ و ئەمباتە کتێبخانەکەم، لە ژوورێکی دوو بە سێدا، بە ملیۆنان کیلۆمەتر و سەدان سەدان سەدە، پێکەوە کۆبوونەتەوە. بەیەکەوە ڕاوەستاون، بەبێ ئەوەی تاقە یەک دەنگیان لێوەبێ.
لەسەر یەک ڕەفە سەدان شار، سەدان زەریا و سەدان شاخ و مەملەکەت و هەسارەی ئەستێرە و مانگ و بە هەزاران پادشا و تاج و لەشکر و خوێن و سەری بڕراو و سێدارە و شیر و شمشێر و، بەیەکەوە ڕاوەستاون بەبێ ئەوەی تاقە یەک دەنگیان لێوەبێ.
ئەو هەموو جەنگ و ئاشتی و ڕق و کینە و خۆشەویستی و ژن و پیاوە، پێکەوە و هەر لەم ژوورەدا، هەموو بەتەنیشت یەکەوە ڕاوەستاون، یان دانیشتوون، یان پاڵکەوتوون، بەڵام زۆریان هەتا ئێستەیش لەگەڵ یەک ئاشت نەبوونەوە. حەقیقەت هەروا لە شەڕدا، درۆ لە جاران گەنجترە، بەختیاری و خەون، بێ کۆتاین. لە کتێبخانەی منیشدا، هێشتا شەڕەکانی نێوان داد و بێدادی بەردەوامن، لەوەیش ناچێ ببڕێنەوە، بە دەوری کتێبخانەدا، بە دەوری شوێن و زەماندا، بەدەوری ئەم هەموو مێژووەدا، چەند جار تەنیایی ئەمگێڕێ، ئەخولێتەوە و ئەخولێمەوە.
لەبەردەم هەندێ کتێبدا، ئەوەندە بچووک ئەبمەوە، ئەچم بە کونی دەرزیدا... کتێب خودای تەنیاییە. لەبەردەم هەندێکی تردا، تەنیایی زۆر تووڕە ئەبێ، هەندێ ناویان، تەنیاییم پڕ ئەکەن لە دەنگ، له ڕەنگ، لە بۆن. هەندێکی تر، لە نێوان شەک و یەقیندا، چاوەکانم دابەش ئەکەن، تەنیاییم ئەسووڕێتەوە و ناگاتە هیچ، جابەجاریش تەنیاییم وچانێک ئەدا و لەبەردەمی یەکێکیاندا ڕائەوەستێ، بە یادی یەکەم خوێندنەوە، چەند دێڕێ ئەخوێنێتەوە، لەبەر دەمی یەکێکی تریاندا ئەگری، لەبەردەم یەکێکی تریاندا پێئەکەنێ، لەسەر کەم ڕەفەیان خۆشەویستی و ئازادی نابینم، قوربانی و جەلاد ئامادەن، لەم ژوورەدا، مێژووی دنیا بەیەکدا دێ و بەڵام دەنگیان لێوە نایە.
تەنیایی بێ تاقەت ئەبێ و لێرەیش ئەچێتە دەرەوە، ئەم دەرگایەش پێوەئەدا، لەخۆمەوە ئەچمەوە بەر ئاوێنەکە، دیسانەوە لە ڕوخسارم ورد ئەبمەوە، ئەم چرچە تا دوێنێش نەبوو! ئەو ڕوانینانە چۆن سیس بوون؟ لە داخاندا و لە ترساندا، ئەگەڕێمەوە بۆ دواوە و ئەچمەوە سەر کورسیەکەی خۆم دائەنیشم. تەنیایی قەڵەم و کاغەزێ دێنێ و دەستی ڕاستم لێی وەرئەگرێ، هەتا ئەم شیعرە تەواو کەم، بەڵام پرسیار پرسیار، ئەوەندە زۆرم بۆ دێنن وا هەست ئەکەم کە من هیچم نەنووسیبێ!
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
" #شێرکۆ_بێکەس "
#سەعات
#شیعر
#شعر_کوردی
.

Пікірлер
په‌یامی دونیا نه‌ویستی و ئارامگری _ كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌
4:40
Useful gadget for styling hair 🤩💖 #gadgets #hairstyle
00:20
FLIP FLOP Hacks
Рет қаралды 11 МЛН
Алексей Щербаков разнес ВДВшников
00:47
Doing This Instead Of Studying.. 😳
00:12
Jojo Sim
Рет қаралды 26 МЛН
GIANT umbrella by Tsuriki Show
00:15
Tsuriki Show
Рет қаралды 7 МЛН
شێرکۆ بێکەس sherko bekas
5:47
dilman khasraw دیلمان خسرەو
Рет қаралды 56
وتەکانی حیشمەتی فیردەوسی
2:02
هەناسەکانی ژیان
Рет қаралды 107 М.
نیشانەکانی ماندووبوونی چاو چین ؟
2:14
کوردزۆن
Рет қаралды 25 М.
مام علی تیلەکۆیی شاعیری میلی
5:48
ئەم جاشەش بناسن
8:15
زانکۆ بورهان::Zanko Burhan
Рет қаралды 115 М.
یەکەم کەس بوو لەپەڕلەمانی باسی جاشی کرد
3:50
زانکۆ بورهان::Zanko Burhan
Рет қаралды 105 М.
Useful gadget for styling hair 🤩💖 #gadgets #hairstyle
00:20
FLIP FLOP Hacks
Рет қаралды 11 МЛН