Рет қаралды 38,241
بۆ مه‌رگی کاک شێرکۆ بێکه‌س
راسپارده‌که‌ت به‌جێده‌هێنم .....
تۆ کۆچت کرد‌و ده‌ریایه‌ک وشه‌و شیعر‌و قه‌سیده‌ت بۆ جێهێشتین.
تۆ رۆیشتیت و یادگاری زۆرت له رۆحماندا جێهێشت.تۆ به‌رده‌وام دڵت بۆ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان لێیده‌دا.
پرسه‌و هاوخەمی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و هه‌موو دۆستان و هاوڕێیان و هه‌وادارانی شیعری کاک شێرکۆی نه‌مر ده‌که‌م.
له هاوینی ساڵی 2007 دا،کاک شێرکۆ له گه‌شتێکی هاوینه‌دا، که هه‌موو ساڵێێک بۆ پشوو ده‌یکرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستم (کاک سیروان ره‌حیم)، هاتنه ماستریخت (هۆڵه‌ندا)و دوو رۆژ میوانی ئێمه‌بوون. ده‌مه‌و ئێواره‌بوو، له حه‌و‌شه‌که‌ی خۆماندا دانیشتبووین، کامێراکه‌م هێنا هه‌ندێک وێنه بگرم،وتی "با قسه‌بکه‌ین ئه‌مه چییه به‌رده‌وام خه‌ریکی ئه‌م به‌زمه‌یت و ئیسراحه‌ت به خۆت ناده‌یت "، منیش وتم بۆ بڵاوکردنه‌وه نییه باوه‌ڕبکه، ته‌نها یادگارییه‌ک ده‌بێت. وتی باشه به‌مه‌رجێک تۆماریده‌که‌یت "له پاش مه‌رگم بڵاوی بکه‌نه‌وه"،ئه‌و دانیشتنه‌م ،وه‌ک خۆی پاراست و بێئه‌وه‌ی پیشانی که‌س درابیت، جارێک خۆشی داوای لێکردم، کۆپییه‌کی بده‌مێ، وتم ناکرێت من په‌یمانم دایتێ، ئیتر باسی نه‌کرده‌وه.
به یادی ئه‌و ئێواره‌یه‌و هێنانه دی راسپارده‌که‌ی چه‌ند دیمه‌نێک، له‌و دانیشتنه پێشکه‌شی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یبینن و تا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بکرێته به‌رنامه، هه‌روه‌ها ده‌یکه‌مه دیاری ئه‌و رۆحه پڕله ژیان و هه‌سته و قسه خۆشانه‌ی کاک شێرکۆ و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ گۆرانی کوردی هه‌یبوو.