کتێبی دەنگی ـ گوڵستانی سەعدی/ن: سعدی شیرازی

  Рет қаралды 18,195

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan

4 жыл бұрын

کتێبی دەنگی گوڵستانی سەعدی شیرازی
ktebi dangi gwlstani sa3di
نوسینی سەعدی شیرازی
وەرگێڕانی مامۆستا مەلا ساڵح سەفوەت
خوێندنەوەی سیا
جێبەجێکاری دەنگ ڕۆژگار شادی
سەدان ساڵە ( گوڵستان ) بۆ پەندو ئامۆژگاری، لە کۆڕو دانیشتنی حوجرەو دیوەخانی کوردەواری دەخوێنرێتەوە، بە کوردی بۆ خەڵک ڕوون دەکرێتەوە، یان لەکاتی قسەکردندا، حیکایەت و شیعرەکانی وەکو ئامۆژگاری بۆ خەڵک باس دەکرا. شێخی سەعدی، وەکو شێخێکی خواناس و، وەکو ڕێنیشاندەرێک لە سەرانسەری کوردستان و، لای هەموو ڕۆشنبیرو کۆڕنشینان ناسراوە. ( گوڵستان ) هەمیشە نوسخەی لە حوجرەی مزگەوت و دیوەخان و ماڵی خوێندەواران هەبووە، کە زۆر بەڕێزەوە لە بەرگیان گرتووەو پاراستوویانە. بۆ زانیاری شێخ سەعدی شیرازی لە سەردەمی شێخ عبدالقادری گەیلانی دا ژیاوەو یەکیان بینیوە " ڕەحمەتی خوایان لێبێت "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ھەر لە کۆنەوە لە ناوچەی کوردەواری لە حوجرەکان، بە دوا قوڕئانێدا، گوڵستانی سەعدی کە تەفسیری ئەخلاقیەتی، وەک دەرسێکی ئەدەبی و پەروەردەی فەقێی لاو، یەک لە ماددە ھەوەڵینە گرینگەکان بووە، تاوەکو لە ھەڕەتی لاویدا ئینسانێکی دەرون ساغ و ڕۆحێکی باڵاو خۆڕسکیی ناوچەی ئەدەبیات و ڕۆحانیەت بێ.
وێڕای بەخشینی ھزر و ڕوانینێکی تەندروست و نەرم، زمان و ڕاوێژێکی شیرین بە خوێنەر دەبەخشێ. لێرەوەیە نھێنی سادەیی و سپیەتی خوێندەوار و پیر و مەلای کۆن و دینداریی خۆماڵی و مزگەوت و منارەی مەعنەوی کورد. ئەدەبیات و ماریفەتە مێژووی ئاینی و ئینسان دۆستی ئێمەی خوڵقاندووە.
گوڵستان و میراتی سەعدی لێوڕێژە لە تاوو تینی عیشقی ئیلاھی و پەروەردەیەکی ئیمانی و ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی، سەرشارە لە عیشق و پێکەوە ژین و فرەیی بێ قڕەی شاری و ژیاری، بونیادی بەرزە مرۆڤە، دەرونسازێکی ئەخلاقی باڵای کامڵە. وێڕای بوێژی ڕەوان، ھێز و پێزی ناسکی وشە و شێعر و پەخشانی سەعدی، تەژی لە مەعریفە و عیرفانە، ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی لە خۆ گرتووە.. ئەو پیرە کۆنە ساڵە ئەوێستاش لە پشت سەدەکانەوە دەنگی شیرینی دێ.
ئاڵو گۆڕی دەورانی ژین و ڕوداو گەلی ھەشتسەد ساڵی ڕابردوو نەیتوانیوە باخی دڵاوێزی سەعدی ھەڵپڕوکێنێ، ڕەنگە ڕۆژگارێک لە سەر دەلاقە تەپوتۆزی لێ نیشتبێ، وەلێ ھیچ وەخت بەرگی خەزانی نەچووەتە بەرێ، تازەیی و شلکی و بۆنخۆشی ئەو باخی ھەمیشە بەھارییە، ھەروەک شێخی ئەجەل لە ستایشی گوڵستانێدا دەڵێ:
بە کەڵکی چـــــی دێ داوێنە گــــوڵێ
لـــە گـوڵستانی من ببە چـــەند چڵێ
گــوڵ ھەر پێنچ شەش ڕۆژان دەمێنێ
گــــوڵستانی من دایم خــۆش دەمێنێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Пікірлер: 31
@xazan3354
@xazan3354 4 жыл бұрын
سەعدی شیرازی گەورە شاعیری مێژوو له کتێبی( گوڵستانی سەعدی ) دا دەڵێ : رۆژێک بەلای گۆڕستانێکدا تێپەڕیم ، بینیم دوو منداڵ یەکیان هەژار و شڕ پۆش ، ئەوی تر جوان پۆش و زەنگین ، هەریەکەو لەسەر گۆڕێک دانیشتبوون ، منداڵە دەوڵەمەندەکە بە هەژارەکەی گوت ، بڕوانە برادەر ، گۆڕی باوکی من چەندە جوان ڕازێنراوەتەوە ، بەو بەردە گەورەو جوانانە هەڵبەستراوە ! بەڵام باوکی تۆ گۆڕێکی سادە و تەنها کەمێ خۆڵی لەسەرە و کەس نایناسێتەوە !! منداڵە هەژارەکەش لە وەڵامی ئەم سووکایەتییەدا ووتی : هەی نەفامی دەبەنگ ... لە ڕۆژی قیامەت هەتا باوکی تۆ لەژێر ئەو هەموو بەردە زلانە دێتەدەرەوە ، باوکی من خێرا ئەگاتە بەهەشت !! لە ڕاستیدا ئەم پەندە حیکمەتی زۆۆری تێدایە ، بۆیە زۆۆر پێویستە ئاگاداری دڵی هەژارەکان بین ، بەتایبەت ئەگەر هەتیوو دڵ سووتاو بن ، لەلایەکی تر ئەوە ڕوون دەکاتەوە مرۆڤ هەتا دەوڵەمەندتر بێت بەرپرسیارییەتی زۆرترە بەرامبەر خەڵک و خوای گەورە .
@elafsalam2232
@elafsalam2232 2 ай бұрын
لا ٳله ٳلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهو علی كل شيئ قدير
@user-gl1ii8zl9t
@user-gl1ii8zl9t 4 жыл бұрын
ده ست خوش
@muhamadkarim7274
@muhamadkarim7274 4 жыл бұрын
دەستان خۆشبێت زۆر سباس بۆمانوو بونتان بەڕاستی ئەم بەڕێزە کەکتێبەکە دەخوێنێتەوە دەنگێکی نایابی هەیە بۆ خوێندنەوە زۆر بە جوانی دەی خوێنێتەوە هیوادارم هەمیشە لەش ساقو تەندرووست بێت
@halgurdhussen6912
@halgurdhussen6912 4 жыл бұрын
دەستان خۆش بەردەوام بن.
@havalmhamad.
@havalmhamad. 3 ай бұрын
@diyarbakr621
@diyarbakr621 2 жыл бұрын
سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله اكبر ولاحول ولا قوه إلا بالله العلي العظيم ❤❤🧡🧡💛💚💙💙💜🤎🤎
@user-bh3hc8ns2o
@user-bh3hc8ns2o 4 жыл бұрын
Dast xosh kak sya chon aw ktebanam dast kawe ka kak sya xwendnaway bo krdwa
@hershhasni2361
@hershhasni2361 3 жыл бұрын
barezm aw jteba haya la bazar wenai kitabakam haya nazanm chon bit bnerm aw kitaba ka zer ba nrxtra.
@ariahmad3410
@ariahmad3410 Жыл бұрын
دەستان خۆژبێت و خودا پاداشتان بداتەوە کتێبێکی جوانە 💐💐
@hamzaamin800
@hamzaamin800 11 ай бұрын
دەستان خۆش برام
@rebazkazm6556
@rebazkazm6556 4 ай бұрын
Das xosh boaw wargiranatan
@serkewetkadir141
@serkewetkadir141 2 жыл бұрын
دەستان خۆش بێت
@diyarbakr621
@diyarbakr621 2 жыл бұрын
لا إله إلا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير ❤🧡🧡💛💚💚💙💜🤎
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
اللهم صل علی محمد و علی آله و صحبه و سلم
@AhmedAhmed-zs7uj
@AhmedAhmed-zs7uj 2 жыл бұрын
دەستان خۆش بێت ماندوو نە بن
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
سبحان الله وبحمده،سبحان الله العظيم،سبحان الله العظيم وبحمده
@diyarbakr621
@diyarbakr621 2 жыл бұрын
سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم ❤🧡💛💛💚💙💙
@gullyspy1141
@gullyspy1141 4 жыл бұрын
دەست خۆش سەرکەوتووبن🌷🌷
@diyarbakr621
@diyarbakr621 2 жыл бұрын
لا إله إلا الله ❤❤🧡🧡💛💚💚💙
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
استغفرالله
@elafsalam2232
@elafsalam2232 2 ай бұрын
دەستتان خۆشبێ،کارێکی ناوازەتان کردووە،بەڵام وابزانم گوڵستان وەرگێڕاوی کوردی تریشی هەیە⁉
@garmiany5287
@garmiany5287 4 жыл бұрын
arekaka kam ble tep petttttt
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
لا حول و لا قوة ٳلا بالله
@hershhasni2361
@hershhasni2361 3 жыл бұрын
سەعدی شیرازی هێندە گێل نیم فێرنەبوبم چی حەرامە و چی حەڵاڵ مەی لەگەڵ تۆ دا حەڵاڵە و مەی بەبێ تۆ حەرام
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
حسبنا الله و نعم الوكيل
@zanaqadir5461
@zanaqadir5461 3 жыл бұрын
دەستان خۆش بێت بۆ بەدەنگی کردنی ئەم پەڕتوکە ، بەس تێم بگەیەنە بۆچی لەجیاتی وەڵام دەڵێت وەرام !!؟؟ کاک سیا ی بەڕێز لە کام قاموسی کوردیدا وەرام بە مانای وەڵام هاتووە !!
@hazard1219
@hazard1219 2 ай бұрын
بەڵێ برا هەیە لە کتێبەکەی هەنبانە و بۆرینە دەتوانیت سەیری ووشەکە بکەن.
@hamawria3095
@hamawria3095 7 ай бұрын
@elafsalam2232
@elafsalam2232 Жыл бұрын
لا ٳله ٳلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهو علی كل شيئ قدير
@Kosar_bapishty
@Kosar_bapishty Жыл бұрын
That's how money comes into our family
00:14
Mamasoboliha
Рет қаралды 10 МЛН
Русалка
01:00
История одного вокалиста
Рет қаралды 5 МЛН
KINDNESS ALWAYS COME BACK
00:59
dednahype
Рет қаралды 138 МЛН
کتێبی دەنگی ـ ساتێک لەگەڵ سوقرات/ ن: پۆڵ ستراتێرن
1:25:27
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
Рет қаралды 14 М.
بەسەرهاتی پێغەمبەر زەردەشت
1:01:08
Chara : چارە
Рет қаралды 1,7 М.
ڕاڤەی گوڵستانی سەعدی - مامۆستا حەمە یوسف(1)
27:08
hujray babashex حوجرەی بابەشێخ
Рет қаралды 348
موحاکەمەی سوقرات لە دادگای ئەسینا!  سوقرات بەچی مەحکومکرا؟!
39:00
خە م مە خو / حافزی شیرازی
11:52
رائد محزون. Raed mahzon
Рет қаралды 3,3 М.
پەنجەكان یەكتر دەشكێنن - بەشی یەكەم
2:56:07
That's how money comes into our family
00:14
Mamasoboliha
Рет қаралды 10 МЛН