No video

کتێبی دەنگی | کتێبی تاو | لاو تزۆ

  Рет қаралды 514

RAZAKAN RAZ

RAZAKAN RAZ

Күн бұрын

Пікірлер: 29
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 5 ай бұрын
دەستان خۆش بیت، کتبێکی پڕ سود و حیکمەتە و خوێندنەوەیەکی بەچێژ و کاریگەرە.
@shalaw4
@shalaw4 4 ай бұрын
❤❤❤❤❤
@razakanraz
@razakanraz 4 ай бұрын
❤️
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 5 ай бұрын
1. ئەو تاوەی دەتوانرێت هەواڵی بزانرێت ئەوا تاوی هەمیشەیی نییە، ئەو ناوەی کە دەتوانرێت ناوبنرێت ئەوا ناوی هەمیشەیی نییە، ئەوەی ناو نەنراوە ئەوا سەرەتایی ئاسمان و زەمینە، ناونراو خاوەنی دە هەزار شتە، ئەوەی هەمیشە بێ ئارەزووە پەنهان دەبینێ ئەوەی هەمیشە بەئارەزووە بینراو بەدی دەکات ئەم دووانە لەیەک بنچینەوە سەر هەڵدەدەن، ئەمەش پێش تاریکی دەردەکەویت، ئەو تاریکیانەی یەک لەسەر یەکن دەروازەی هەموو شاراوەکانن. 2. هەموو ئەوانەی لەژێر ئاسماندان دەتوانن جوانی وەک جوانی ببینن چوونکە دزێوی هەیە، هەموشییان دەتوانن چاکە وەک چاکە ببینن چوونکە خراپە هەیە، لێرەوە هەتبێت یان نەتبێ بەیەکەوە دەردەکەون گران و ئاسان تەواو دەبن ، درێژ و کورت بەرامبەر دەبنەوە سەرەوە و خوارەوە پشت بەیەکتر دەبەستن دەنگەکان یەکان گیر دەبن پێشەوە و دواوە شوێنی یەکتر دەکەون، لێرەوە دانا دەگەرێ بێئەوەی هیچ شتێک بکات، فێردەکات بێئەوەی بدوێیت دەهەزار شتەکە بێ وەستان سەردەکەوێ و دادەبەزێ دادەهێنی و نایبێ کاردەکا و هیچ نابا کار بەجێ دەهێنێ و لەبیری دەکات ئاوا تا هەمیشە دەمێنێتەوە 3. خەڵات نەکردنی لێهاتوان رێگری لە پێکدادان دەکات، کۆنەکردنەوە رێگری دزیە، نەڕوانین بەرەو بینراوەکان رێگری دڵەڕاوکێیە، لێرەوە ژیر وڵات بەخاڵی کردنەوەی دڵان و پڕکردنەوەی ورگەکان ڕامدەکات، بەلاوازکردنی چاوبرسییەتی و بەهێزکردنی ئیسک، ئەگەر خەڵک پێویستیان بەزانین و ئارەزوو بوو ئەوا فێرکاران بیر لەدەست تێوەردان ناکەنەوە، ئەگەر شتێک نەکرێت ئەو هەموو زۆر باش دەبن. 4. تاو دەفرێکی بەتاڵە بەکاردێ بێ ئەوەی پڕبێت، سەرچاوەیەکە پەیپێ نابرێ هی دەهەزار شتەکە، تیژی تێیدا کول دەبێ و گرێکە دەکرێتەوە، بریسکە ناسک دەبێ و بەتۆز دادەپۆشرێ لەدوورەوە شاراوەیە بەڵام هەمیشە ئامادەیە نازانم لەکوێدا هات ئەوە پێشینی ئەباترەکانە. 5. ئاسمان و زەوی بەخشندە نین هەردوکیان وەک داوڵی کەلکەکان رەفتار لەگەل هەموو شتەکان دەکەن، تەنانەت داناش بەخشندە نییە چوونکە لای ئەویش سەدان هۆز وەک داوڵن سەرباری ئەمەش ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە وەکو فووتێکەر وان بەڵام نانوشتێنەوە شێوەیان دەگۆڕێ بەڵام وێنە ناگورێ، هەرچییەکیان لێبکەیت چەندە لێیان نزیک ببیتەوە ئەوان هەروان و تەواو نابن بەقەدەر ئەوەی کە وشەکان زیادی دەکەن وون دەبن بۆیە چاکتر وایە بەچەقەوە وابەستەبی.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 4 ай бұрын
دەقی کتێبەکە: 6. گیانەکانی دۆڵەکە نامرن چوونکە ژنە، دایکی یەکەمە دەروازەکەی رەگی ئاسمان و زەمینە وەک سەرپۆشێکە نابینرێ بەکاری بێنە بێهیوا نابیت. 7. ئاسمان و زەوی بۆ هەتا هەتایە دەمێننەوە، بۆچی ئاسمان و زەوی بۆ هەتا هەتایە دەمێننەوە ئاوان دروستکراو نین لەبەر ئەوە هەمیشە دەژین، دانا لەدواوە دەمێنێتەوە بۆیە لەپێشەوەیە، بەدابڕاوی دەمێنێتەوە بۆیە سەربەخۆیە بەڵام لەگەڵ هەمواندا یەکی گرتووە لەرێگەی خۆبەخت کردنەوە دانا دەگات بەکەماڵ. 8. چاکەی باڵا وەک ئاو وایە، ئاو ژیان دەبەخشێتە دەهەزار شتەکە و کۆلیش نادات، بەشوێنی وا دەروات کەمرۆڤ خۆی لێ لادەدا، ئاو وەک تاو وایە، لە نیشتەجێبووندا لەزەویەوە نزیک بە لەتێڕاماندا بەقوڵی و بەویژدانتا رووبچۆ لەڕەفتارکردن لەگەل خەڵکیدا پیاو و بەبەزەیی بە لەقسەکردندا راستگۆبە لەفەرمانڕەوایدا دادپەروەربە لەئیشدا کارامەبە لەکردەوەدا ئاگات لەکات بیت بێ شەڕ بێپیاهەڵپژان. 9. قایل بوون بەکەم چاکترە بۆت لەپڕبوون هەتا کۆتایی ، چەقۆکە زۆر تیژبکەی دەمەکەی خێرا کول دەبێ، ئاڵتون و یەشب کەڵکە بکە ناتوانی بیان پارێزی، شوێن شۆرش و پایە بکەوە لەکارەسات نزیک دەبییەوە، لەکاتی تەواو بوونی کاردا پاشەکشێ بکە ئەوە رێی ئاسمانە. 10. جەستە و گیان هەڵبگرە، یەک لەباوەش دەگریت، ئایا دەتوانی لەلێک دابڕان بەدەربیت؟، هەموو ئەوەی لەسەرتە پێشکەشیکە نەرم دەبیت، ئایا دەتوانی وەک کۆرپەی ساوا وابیت؟، پیس و ڕوانینی سەرەتا بشۆرەوە، ئایا دەتوانی بێ پیسی بی؟، هەموو خەڵكت خۆش بووێت فەرمانڕەوای وڵات دەکەیت، ئایا دەتوانیت بێ فێل بیت؟، دەروازەکانی ئاسمان بکەرەوە و دایخەرەوە، ئایا دەتوانیت ڕۆڵی ژن ببینیت؟، لەهەموو شتەکان تێبگە بۆ هەموو شتەکان دەکرێتەوە، ئایا دەتوانیت هەموو شتێک نەکەیت؟، بەرهەم بێنە و بانەتبێ، کاربکە بۆخۆت نا، رێبەری بکە دەست بەسەرا مەگرە ئەوا تی سەرەتاییە.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 4 ай бұрын
دەقی کتێبەکە: 11. سێ تەوەرە هاوبەش لەچەقی تایەکەدا دەکەن بەڵام تەنها کونی چەقەکە وای لێدەکات کە بەکەڵکی بەکارهێنان بێت، پڕ بکە بەقاپێک چوونکە بۆشایی وای لێدەکات بەکەڵکی بەکارهینان بێ، دەرگا و پەنجەرەکانی ژوورەکە بترازێنە چوونکە کونەکان وای لێدەکات بەکەڵکی بەکارهێنان بێ لێرەوە سوود لەوەوە دێت کەهەیە کەڵکی بەکارهێناش لەوەوە کەنەبووە. 12. پێنج رەنگەکە چاو کوێر دەکات، پێنج تامەکە چێژ تێکدەدات، ڕاو و شکار مێشک تێکئەدەن، گران بەهاکان بەرەو وونبوون دەمانبەن، لێرەوە دانا هەست پاڵنەریەتی نەک بینین ئەوەی کە دەیبینێ بەجێی دێلێت بۆ ئەوەی کەهەستی پێدەکات. 13. نوشستی بەگوێڕایەڵییەوە وەربگرە، بەدبەختی وەک بارێکی مرۆڤانە وەربگرە، مەبەستت چییە لەوەرگرتنی نوشستی بەگوێ ڕایەڵی ؟، زۆر گوێمەدەرە شت، خەفەت بەقازانج و زیان مەخۆ ئەمە پێی دەوترێ وەرگرتنی نوشستی بەگوێڕایەڵی، مەبەستت چییە لەوەرگرتنی بەدبەختی وەک بارێکی مرۆڤانە؟ بەدبەختی لەوەوە دێت کەتۆ جەستەی بێ جەستە چۆن بەدبەخت دەبێ، نەرم و نیان بە مافی سەرپشککردنی هەموو شتەکانت دەبێت، هەموو جیهانت وەک خۆت خۆش بوێت دەتوانیت بەدڵسۆزییەوە بایەخ بەهەموو شتەکان بدەیت. 14. سەیرکە دەبینیت نابینریت دوور لەهەموو وێنەیەکە، گوێبگرە دەبینیت نابیسرێت دوور لەهەموو دەنگێکە، دوور لەدەنگە، بیگرە دەبینیت ناگیرێت ناتوانرێت دەستی لێبدرێت ئەم سێ شتە نازانرێ لێرەوە لەگەڵ یەکدا یەکانگیر بووە لەسەرەوە رووناک نییە لەژێرەوە تاریک نییە دەرچوویەکی نەپساوە وەسف ناکرێت، بەرەو ناشتی دەچیت، شێوەی نا شێوە وێنەی ناوێنە دوور لەپێناس دوور لەئەندێشە، لەپێشەوە بووەستە سەرەتایەک نابینی لەدواوەبە کۆتاییەک نابینیت لەگەڵ تاوی هەمیشەییدا تاوبە لەگەل ئیستا بجوڵێ زانینی سەرەتایی هەمیشەیی بنچیینەی تاوە. 15. پێشینان زۆرزانێکی پەنهان بوون دوور و درشت بوون کاردەرەوە بوون دەریایی زانیاریان پەیپێنەدەبرا لەبەر ئەوەی پەیپێنابرێ هەموو ئەوەی کەپێمان دەکرێت تەنها وەسفی ڕواڵەتیانە وەک ئەوەی لەڕوباری زستاندا دەپەرینەوە وریابین بسڵەمێننەوە وەک ئەمانەی دەرک بەمەترسییەک دەکەن ڕووخۆش وەک ئەو میوانانەی سەردان دەکەن نەرم وەک ئەو بەفرەی خەریکە دەتوێتەوە ساکار وەک ئەو پارچە دارانەی هێشتا نەنەخشێنراون قوڵ وەک ئەشکەوت لێڵ وەک کانییە قورینەکان کێ دەتوانێ کەبەهێمنییەوە چاوەڕوان بێت تالیتەکە دەنیشێ، کێ دەتوانێ بێ جولە بمێنێتەوە تاساتی کردار ئەوانەی چاودێری تاو دەکەن بەدوای کەماڵدا ناگەرێن بەوازهێنانیان لەگەران بەدوایدا ئارەزووی گۆڕان نایانبزوێنێ.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 4 ай бұрын
دەقی کتێبەکە: 16. خۆت لەهەموو شتێک خاڵی بکەرەوە بهێلە مێشکت ئارام بێ دەهەزار شتەکە دێت و دەروا لەکاتێکدا دەروون چاودێری گەرانەوە دەکا شتەکان دەرسکێن و گەشەدەکەن و دەپوکێنەوە بەرەو ڕەچەڵەک گەرانەوە بۆ ڕەچەڵەک بەردەوامە ڕێبازی سروشتە رێبازی سروشتیش ناگۆرێ ناسینی هەمیشەیی دوور بینینە، نەناسینیش مایەی کارەساتە، بەناسینی هەمیشە مێشک کراوەیە لەگەڵ مێشکی کراوەدا دڵی کراوەش دەبێت، ئەگەر دڵت کراوە بێت وەک پاشا رەفتار بکەیت ئەوکاتەی شاهانەی خوداوەندیشی ئەو کاتەی خوداوەندی ئەوا دەست لەناو دەست لەگەڵ تاوی کەدەست لەناو دەست لەگەڵ تاو بی ئاوا هەتاییە، جەستە دەروا بەڵام تاو دەمێنێ. 17. ئەوەی زۆر بەرزە بەحاڵ دەناسرێ پاشا ئەمە ئەوەی دێ کەدەیزانین ئەوەی لێی دەترسن ئەوەی بێزی لێدەکەنەوە ئەوەی بڕوای بەکەس نەبێ کەس بڕوای پێ ناکات کاتێک کردەوەکان ئەنجام دەدرێن بێ قسەی زیادە خەڵکی دەڵێن ئێمە کردمان. 18. ئەو کاتەی تاوی مەزن لەبیر چووە بەزەیی و رەوشت دەردەکەون دانایی و زانایی لەدایک دەبن گریمانە مەزنەکان دەست پێدەکەن، کاتێ ئاشتی لەناو خێزاندا نامێنێ ڕێز و سۆزی دایک و باوک دەردەکەون، کاتێ ئاژاوە تەشنە دەکا وەزیرە دڵسۆزەکان دەردەکەون. 19. دوور کەونەوە لەپیرۆزی واز لەدانایی بێنن خەڵکی سەد جار باشتر ئەبن، واز لەبەزەیی بێنن دووربن لەڕەوشت ئەوکاتەی کە خەلکی هەست بەبەهایی گوێڕایەڵی دایک و باوک و خۆشەویستی دەکەن، واز لەکارامەیی بێنن پارە دەست مەخەن دز و تەڵکە بازەکان نامێنن ئەو سییانە تەنها بریتین لەوێنە دەرەکییەکان و بۆخۆیان بەس نین، گرنگترین شت بینینی ساکارییە لەگەڵ بەدیهێنی سروشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەرباز بوون لەخۆ پەرستی و سەرکێشی ئارەزوو واز لەفێربوون بێنە سنورێک بۆ گرفتەکانت دائەنرێت ئایا کێشە لەنێوان ناو و ئەدا هەیە لەنێوان چاکە و خراپەدا، بۆ دەبێت منیش لەوە بترسم کەیەک کێکی تر لێی دەترسێ قسەی هیـــچ خەڵکی بەخۆشییەوە جەژنی گای قوربانی بەڕێدەکەن و لەبەهاردا هەندێکیان دەچن بۆ سەیران و بەسەر چیاکاندا سەردەکەون تەنها من لەبەر بادەم و نازانم جێگاکەم لەکوێیە وەک ساوا پێش ئەوەی فێری خەندە بێ تەنها هیچ جێیەکم نییە بۆی بچم ئەوانەی تر زیاد لەپێویست هەیانە بەڵام من هیچم نییە شێــــت ئــاهـــ ئــــاهــــو پەشێوم جگە لەمن ڕوون و رێکن ئەوانی تر زیرەک و زانان تەنها من دەبەنگ و کەرم ئــــاهــــ وەک شەپۆلی دەریا دەدرێمە بەر بێ ئاراستە وەک ئەو بایەی دانامرکێتەوە هەموو خەڵک بێجگە لەمن جەنجاڵن تەنها من نەبێ بێئامانجم سەرکورتکراو و جیاوازم دایکی مەزن خۆراکدەرمە 20. بیستەمی تیا نەبوو یەکسەر دەپەریتە سەر 21
@dwarozhpeshraw2891
@dwarozhpeshraw2891 4 ай бұрын
, تەندروست باش بن سوپاس بۆ ماندوو.بوونتان
@razakanraz
@razakanraz 4 ай бұрын
❤️
@samanahmed2313
@samanahmed2313 4 ай бұрын
٦ جار نوسویم چۆن کۆنتاکت بکم نازانم هیچ وەڵام میک نیە
@razakanraz
@razakanraz 4 ай бұрын
وەڵامت دراوەتەوە، گەر سەیری بکەیت!
@samanahmed2313
@samanahmed2313 4 ай бұрын
هەموو وەڵامیک سەرننجم داوە لە یەکەم جارەوە وەلامەکانت بەردەست نیە نە تیل گرام نە ئنستا
@razakanraz
@razakanraz 4 ай бұрын
@@samanahmed2313 بەڕێزم بەستەری تلیگرام و ئینستاگرام لە خوار ڤیدیۆکان داندراوە. بێکێشەن و کار دەکەن. بژین.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
کۆی دەقی کتێبەکە
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
1. ئەو تـــاوەی دەتوانرێت هەواڵی بزانرێ ئەوا تــاوی هەمیشەیی نییە، ئەو ناوەی کە دەتوانرێت ناوبنرێت ئەوا ناوی هەمیشەیی نییە، ئەوەی ناو نەنراوە ئەوا سەرەتایی ئاســـــمان و زەمینـــە، ناونراو خاوەنی دەهـــەزار شتە، ئەوەی هەمیشە بێ ئارەزووە پەنهان دەبینێ ئەوەی هەمیشە بەئارەزووە بینراو بەدی دەکات ئەم دووانە لەیەک بنچینەوە سەر هەڵدەدەن، ئەمەش پێش تاریکی دەردەکەوێ، ئەو تاریکیانەی یەک لەسەر یەکن دەروازەی هەموو شاراوەکانن. 2. هەموو ئەوانەی لەژێر ئاســماندان دەتوانن جوانی وەک جوانی ببینن چوونکە دزێوی هەیە، هەموشییان دەتوانن چاکە وەک چاکە ببینن چوونکە خراپە هەیە، لێرەوە هەتبێت یان نەتبێ بەیەکەوە دەردەکەون گران و ئاسان تەواو دەبن ، درێژ و کورت بەرامبەر دەبنەوە سەرەوە و خوارەوە پشت بەیەکتر دەبەستن دەنگەکان یەکان گیر دەبن پێشەوە و دواوە شوێنی یەکتر دەکەون، لێرەوە دانا دەگەرێ بـــێ ئەوەی هیچ شتێک بکات، فێردەکات بـــێ ئەوەی بدوێیت دەهەزار شتەکە بێ وەستان سەردەکەوێ و دادەبەزێ دادەهێنی و نایبێ کاردەکا و هیچ نابا کار بەجێ دەهێنێ و لەبیری دەکات ئاوا تا هەمیشە دەمێنێتەوە 3. خەڵات نەکردنی لێهاتوان رێگری لە پێکدادان دەکات، کۆنەکردنەوە رێگری دزیە، نەڕوانین بەرەو بینراوەکان رێگری دڵەڕاوکێیە، لێرەوە ژیر وڵات بەخاڵی کردنەوەی دڵان و پڕکردنەوەی ورگەکان ڕامدەکات، بەلاوازکردنی چاوبرسییەتی و بەهێزکردنی ئیسک، ئەگەر خەڵک پێویستیان بەزانین و ئارەزوو بوو ئەوا فێرکاران بیر لەدەست تێوەردان ناکەنەوە، ئەگەر شتێک نەکرێت ئەوا هەموو زۆر باش دەبن. 4. تــاو دەفرێکی بەتاڵە بەکاردێ بێ ئەوەی پڕبێت، سەرچاوەیەکە پەیپێ نابرێ هی دەهـــەزار شتەکە، تیژی تێیدا کول دەبێ و گرێکە دەکرێتەوە، بریسکە ناسک دەبێ و بەتۆز دادەپۆشرێ لەدوورەوە شاراوەیە بەڵام هەمیشە ئامادەیە نازانم لەکوێدا هات ئەوە پێشینی ئەباترەکانە. 5. ئاســـمان و زەوی بەخشندە نین هەردووکیان وەک داوڵی کەلکەکان رەفتار لەگەل هەموو شتەکان دەکەن، تەنانەت داناش بەخشندە نییە چوونکە لای ئەویش سەدان هۆز وەک داوڵن سەرباری ئەمەش ئاســـمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە وەکو فووتێکەر وان بەڵام نانوشتێنەوە شێوەیان دەگۆڕێ بەڵام وێنە ناگۆرێ، هەرچییەکیان لێبکەیت چەندە لێیان نزیک ببیتەوە ئەوان هەروان و تەواو نابن بەقەدەر ئەوەی کە وشەکان زیادی دەکەن وون دەبن بۆیە چاکتر وایە بەچەقەوە وابەستەبی.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
6. گیانەکانی دۆڵەکە نامرن چوونکە ژنە، دایکی یەکەمە دەروازەکەی رەگی ئاســـمان و زەمینـــە وەک سەرپۆشێکە نابینرێ بەکاری بێنە بێهیوا نابیت. 7. ئاســمان و زەوی بۆ هەتا هەتایە دەمێننەوە، بۆچی ئاسـمان و زەوی بۆ هەتا هەتایە دەمێننەوە؟ ئەوان دروستکراو نین لەبەر ئەوە هەمیشە دەژین، دانا لەدواوە دەمێنێتەوە بۆیە لەپێشەوەیە، بەدابڕاوی دەمێنێتەوە بۆیە سەربەخۆیە بەڵام لەگەڵ هەمواندا یەکی گرتووە لەرێی خۆبەخت کردنەوە دانا دەگاتە کەماڵ. 8. چاکەی باڵا وەک ئاو وایە، ئاو ژیان دەبەخشێتە دەهەزار شتەکە و کۆلیش نادا، بەشوێنی وا دەروات کەمرۆڤ خۆی لێ لادەدا، ئاو وەک تـــاو وایە، لە نیشتەجێبووندا لەزەویەوە نزیکبە لەتێڕاماندا بەقوڵی و بەویژدانتا رووبچۆ لەڕەفتارکردن لەگەل خەڵکیدا پیاو و بەبەزەیی بە لەقسەکردندا راستگۆبە لەفەرمانڕەوایدا دادپەروەربە لەئیشدا کارامەبە لەکردەوەدا ئاگات لەکات بیت بێ شەڕ بێپیاهەڵپژان. 9. قایل بوون بەکەم چاکترە بۆت لەپڕبوون هەتا کۆتایی ، چەقۆکە زۆر تیژبکەی دەمەکەی خێرا کول دەبێ، ئاڵتون و یەشب کەڵکە بکە ناتوانی بیان پارێزی، شوێن شۆرش و پایە بکەوە لەکارەسات نزیک دەبییەوە، لەکاتی تەواو بوونی کاردا پاشەکشێ بکە ئەوە رێی ئاسمانە. 10. جەستە و گیان هەڵبگرە، یەک لەباوەش دەگریت، ئایا دەتوانی لەلێک دابڕان بەدەربیت؟، هەموو ئەوەی لەسەرتە پێشکەشیکە نەرم دەبیت، ئایا دەتوانی وەک کۆرپەی ساوا وابیت؟، پیسی و ڕوانینی سەرەتا بشۆرەوە، ئایا دەتوانی بێ پیسی بی؟، هەموو خەڵكت خۆش بووێت فەرمانڕەوای وڵات دەکەیت، ئایا دەتوانیت بێ فێل بیت؟، دەروازەکانی ئاسمان بکەرەوە و دایخەرەوە، ئایا دەتوانیت ڕۆڵی ژن ببینیت؟، لەهەموو شتەکان تێبگە بۆ هەموو شتەکان دەکرێتەوە، ئایا دەتوانیت هەموو شتێک نەکەیت؟، بەرهەم بێنە و بانەتبێ، کاربکە بۆخۆت نا، رێبەری بکە دەست بەسەرا مەگرە ئەوا تـــــی سەرەتاییە.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
11. سێ تەوەرە هاوبەش لەچەقی تایەکەدا دەکەن بەڵام تەنها کونی چەقەکە وای لێدەکات کە بەکەڵکی بەکارهێنان بێت، پڕ بکە بەقاپێک چوونکە بۆشایی وای لێدەکات بەکەڵکی بەکارهینان بێ، دەرگا و پەنجەرەکانی ژوورەکە بترازێنە چوونکە کونەکان وای لێدەکات کە بەکەڵکی بەکارهێنان بێ لێرەوە سوود لەوەوە دێت کەهەیە کەڵکی بەکارهێناش لەوەوە کەنەبووە. 12. پێنج رەنگەکە چاو کوێر دەکات، پێنج تامەکە چێژ تێکدەدات، ڕاو و شکار مێشک تێکئەدەن، گران بەهاکان بەرەو وونبوون دەمانبەن، لێرەوە دانا هەست پاڵنەریەتی نەک بینین ئەوەی کە دەیبینێ بەجێی دێلێ بۆ ئەوەی کەهەستی پێدەکات. 13. نوشستی بەگوێڕایەڵییەوە وەربگرە، بەدبەختی وەک بارێکی مرۆڤانە وەربگرە، مەبەستت چییە لەوەرگرتنی نوشستی بەگوێ ڕایەڵی ؟، زۆر گوێمەدەرە شت، خەفەت بەقازانج و زیان مەخۆ ئەمە پێی دەوترێ وەرگرتنی نوشستی بەگوێڕایەڵی، مەبەستت چییە لەوەرگرتنی بەدبەختی وەک بارێکی مرۆڤانە؟ بەدبەختی لەوەوە دێ کەتۆ جەستەی بێ جەستە چۆن بەدبەخت دەبێ، نەرم و نیانبە مافی سەرپشککردنی هەموو شتەکانت دەبێت، هەموو جیهانت وەک خۆت خۆش بوێت دەتوانیت بەدڵسۆزییەوە بایەخ بەهەموو شتەکان بدەیت. 14. سەیرکە دەبینیت نابینریت دوور لەهەموو وێنەیەکە، گوێبگرە دەبینیت نابیسرێت دوور لەهەموو دەنگێکە، دوور لەدەنگە، بیگرە دەبینیت ناگیرێت ناتوانرێت دەستی لێبدرێت ئەم سێ شتە نازانرێ لێرەوە لەگەڵ یەکدا یەکانگیر بووە لەسەرەوە رووناک نییە لەژێرەوە تاریک نییە دەرچوویەکی نەپساوە وەسف ناکرێت، بەرەو ناشتی دەچیت، شێوەی نا شێوە وێنەی ناوێنە دوور لەپێناس دوور لەئەندێشە، لەپێشەوە بووەستە سەرەتایەک نابینی لەدواوەبە کۆتاییەک نابینیت لەگەڵ تـــاوی هەمیشەییدا تـــاوبە لەگەل ئیستا بجوڵێ زانینی سەرەتایی هەمیشەیی بنچیینەی تـــاوە. 15. پێشینان زۆرزانێکی پەنهان بوون دوور و درشت بوون کاردەرەوە بوون دەریایی زانیاریان پەیپێنەدەبرا لەبەر ئەوەی پەیپێنابرێ هەموو ئەوەی کەپێمان دەکرێت تەنها وەسفی ڕواڵەتیانە وەک ئەوەی لەڕوباری زستاندا دەپەرینەوە وریابین بسڵەمێننەوە وەک ئەمانەی دەرک بەمەترسییەک دەکەن ڕووخۆش وەک ئەو میوانانەی سەردان دەکەن نەرم وەک ئەو بەفرەی خەریکە دەتوێتەوە ساکار وەک ئەو پارچە دارانەی هێشتا نەنەخشێنراون قوڵ وەک ئەشکەوت لێڵ وەک کانییە قورینەکان کێ دەتوانێ کەبەهێمنییەوە چاوەڕوان بێت تالیتەکە دەنیشێ، کێ دەتوانێ بێ جولە بمێنێتەوە تاساتی کردار ئەوانەی چاودێری تـــاو دەکەن بەدوای کەماڵدا ناگەرێن بەوازهێنانیان لەگەران بەدوایدا ئارەزووی گۆڕان نایانبزوێنێ.
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
16. خۆت لەهەموو شتێک خاڵی بکەرەوە بهێلە مێشکت ئارام بێ دەهەزار شتەکە دێت و دەروا لەکاتێکدا دەروون چاودێری گەرانەوە دەکا شتەکان دەرسکێن و گەشەدەکەن و دەپوکێنەوە بەرەو ڕەچەڵەک گەرانەوە بۆ ڕەچەڵەک بەردەوامە ڕێبازی سروشتە رێبازی سروشتیش ناگۆرێ ناسینی هەمیشەیی دوور بینینە، نەناسینیش مایەی کارەساتە، بەناسینی هەمیشە مێشک کراوەیە لەگەڵ مێشکی کراوەدا دڵی کراوەش دەبێت، ئەگەر دڵت کراوە بێت وەک پاشا رەفتار بکەیت ئەوکاتەی شاهانەی خوداوەندیشی ئەو کاتەی خوداوەندی ئەوا دەست لەناو دەست لەگەڵ تــــاوی کەدەست لەناو دەست لەگەڵ تـــاو بی ئاوا هەتاییە، جەستە دەروا بەڵام تـــاو دەمێنێ. 17. ئەوەی زۆر بەرزە بەحاڵ دەناسرێ پاش ئەمە ئەوەی دێ کەدەیزانین ئەوەی لێی دەترسن ئەوەی بێزی لێدەکەنەوە ئەوەی بڕوای بەکەس نەبێ کەس بڕوای پێ ناکات کاتێک کردەوەکان ئەنجام دەدرێن بێ قسەی زیادە خەڵکی دەڵێن ئێمە کردمان. 18. ئەو کاتەی تـــاوی مەزن لەبیر چووە بەزەیی و رەوشت دەردەکەون دانایی و زانایی لەدایک دەبن گریمانە مەزنەکان دەست پێدەکەن، کاتێ ئاشتی لەناو خێزاندا نامێنێ ڕێز و سۆزی دایک و باوک دەردەکەون، کاتێ ئاژاوە تەشنە دەکا وەزیرە دڵسۆزەکان دەردەکەون. 19. دوور کەونەوە لەپیرۆزی واز لەدانایی بێنن خەڵکی سەد جار باشتر ئەبن، واز لەبەزەیی بێنن دووربن لەڕەوشت ئەوکاتەی کە خەلکی هەست بەبەهایی گوێڕایەڵی دایک و باوک و خۆشەویستی دەکەن، واز لەکارامەیی بێنن پارە دەست مەخەن دز و تەڵکە بازەکان نامێنن ئەو سییانە تەنها بریتین لەوێنە دەرەکییەکان و بۆخۆیان بەس نین، گرنگترین شت بینینی ساکارییە لەگەڵ بەدیهێنی سروشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ، دەرباز بوون لەخۆ پەرستی و سەرکێشی ئارەزوو واز لەفێربوون بێنە سنورێک بۆ گرفتەکانت دائەنرێت ئایا کێشە لەنێوان ناو و ئەدا هەیە لەنێوان چاکە و خراپەدا، بۆ دەبێت منیش لەوە بترسم کەیەک کێکی تر لێی دەترسێ قسەی هیـــچ خەڵکی بەخۆشییەوە جەژنی گای قوربانی بەڕێدەکەن و لەبەهاردا هەندێکیان دەچن بۆ سەیران و بەسەر چیاکاندا سەردەکەون تەنها من لەبەر بادەم و نازانم جێگاکەم لەکوێیە وەک ساوا پێش ئەوەی فێری خەندە بێ تەنها هیچ جێیەکم نییە بۆی بچم ئەوانەی تر زیاد لەپێویست هەیانە بەڵام من هیچم نییە شێــــت ئــاهـــ ئــــاهــــو پەشێوم جگە لەمن ڕوون و رێکن ئەوانی تر زیرەک و زانان تەنها من دەبەنگ و کەرم ئــــاهــــ وەک شەپۆلی دەریا دەدرێمە بەر بێ ئاراستە وەک ئەو بایەی دانامرکێتەوە هەموو خەڵک بێجگە لەمن جەنجاڵن تەنها من نەبێ بـــێ ئامانجم سەرکورتکراو و جیاوازم دایکی مەزن خۆراکدەرمە 20. بیستەمی تیا نەبوو یەکسەر دەپەریتە سەر 21
@Koye.zhyarakan
@Koye.zhyarakan 3 ай бұрын
21. چاکەی گەورە ئەوەیە کە پەیرەوی تـــاو بکەیت و تەنها تــاو، تــاو دەچێتە دەری هەست بەڵام وێنەیەک هەر دەمێنێ، دەچێتە دەری هەست بەڵام شێوازێک هەر دەمێنێ، ئەو ڕەش و تاریکە بەڵام ناوەرۆکێک هەر دەمێنێ ئەم ناوەرۆکە زۆر راستییە و باوەری تێدایە لەسەرەتای یەکەمەوە تا ئیستا کەس ناوی ئەوی لەبیر نەکردووە ئاوا لەدروست بوون دەگەم ئەی چۆن ڕێگاکانی دروست بوون بناسم بەهۆی ئەمەوە. 22. ملکەچ بە سەردەکەوی، بچەمێرەوە راست دەبیتەوە، خاڵی بەرەوە پڕدەبیتەوە، ڕووت بەرەوە نوێ دەبیتەوە، کەم ببە قازانج دەکەی، زۆر بەرە پەشێو دەبیت، لێرەوە ژیرەکان پابەندی یەکێک دەبن دەبنە هاوشانی هەموان لەگەڵ خۆیان بەراورد ناکرێن و دەدرەوشێنەوە خۆیان بەرز ناکەنەوە و بەرز دەبنەوە خۆیان بەزل نازانن و دانیان پێدادەنرێ، زۆر بڵێی ناکەن بۆیە زمانیان ناگیرێت شەڕ ناکەن بۆیە کەس لەگەڵ خۆیان بەراورد ناکرێن، دەدرەوشێنەوە، خۆیان بەرز ناکەنەوە بەرز دەبنەوە خۆیان بەزل نازانن دانیان پێدادەنرێت، زۆر بلێی ناکەن بۆیە زمانیان ناگیرێ شەڕ ناکەن بۆیە کەس شەریان لەگەل ناکات، لێرەوە قسەی پێشینان ملکەچ بە سەردەکەویت ئایا قسەی هیچە گشتێکە راستەقینە بە هەموو شتەکان دێنە لات. 23. ئەگەر کەم قسە بکەیت ئەمە سروشتییە گێژەڵووکەکان هەموو بەیانییەک بەردەوام نابن ئەم رەهێڵە هەموو رۆژێک ناخایێنێت نهێنی لەمەدا چییە؟ ئاسمان و زەویی ئەگەر ئاسمان زەوی نەتوانن شتەکان نەمرکەن ئەوە ئەمە بۆ مرۆڤ دەکرێت؟!، ئەوەی شوێن تـــاو بکەوێت ئەبێتە یەکێک لەگەڵ تـــاودا کێ چاکە خوازە شارازەیەتی دەبێت ئەوەی لەرێ لادەدات هەست بە وون بوونی دەکات کاتێک لەگەڵ تــاودا دەبیتە یەک تـــاو خۆش هاتنت لێ دەکات کاتێک لەگەل تــی بوویتە یەک ئاوا تـــی لەگەل ئەو لێت جیا نابێتەوە کاتیک لەگەل وون بووندا بوویتە یەک ئەوا بەئازادی پیادەت کردووە ئەوەی خاوەن بڕوا نەبیت کەس بڕوای پێناکات 24. ئەوەی لەسەر نووکی پەنجەکانی دەوەستی چەسپاو نییە ئەوەی بەترسەوە رێ بکات ناتوانی لەرۆشتندا بەردەوام بێت ئەوەی چاکەکانی بۆ خەڵک دەبژێرێ رووناک بیر نییە ئەوەی خۆی بەچاکەکار دەزانی شایەنی شکۆ نییە ئەوەی خۆی بەزل دەزانێ هیچ شتێک ئەنجام نادات ئەوەی خۆی دەردەخات بێ ئارامە بەپێی ئەهلی تـــاو هەموو ئەمانە خۆراکێکی زیادە و شمەکێکی کاتین بەختەوەری ناهێنن بۆیە ئەهلی تــــاو لێی بەدوور دەبن. 25. شتێک لەنهێنیدا پێک دێت پێش ئاسمان و زەوی لەدایک بوو لەبێدەنگی و بۆشایدا تاکوو نەگۆر هەمیشە ئامادە و هەمیشە بزواو لەوانەیە ئەمە دایکی دەهەزار شتەکە بێت من ناوی نازانم بەڵام پێی دەڵێم تـــاو لەبەر ئەوەی وشەی باشترم نییە ناوی دەنێم خاوەنی مەزنی لەمەزنی خۆیدا دەروا دوور دەروا دووور کاتێک کە دەگاتە لووتکەی ئامانج دەگەرێتەوە لیرەوە تــــاو مەزنە ئاسمان مەزنە زەوی مەزنە پاشاش مەزنە ئەوە چوار هێزەکەی بوونە کەپاشا یەکێکیانە مرۆڤ شوێن زەوی دەکەوێت زەویش شوێنی ئاسمان ئاسمانیش دوای تــــاو، تــــاویش دوای ئەوە دەکەوێت کە سرووشتییە.
کتێبی دەنگی ـ ئارام بە / لە نوسینی : عمر ال عوظـه
1:30:03
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
Рет қаралды 53 М.
А ВЫ УМЕЕТЕ ПЛАВАТЬ?? #shorts
00:21
Паша Осадчий
Рет қаралды 1,8 МЛН
سرنوشت واقعــی: بجای خواهرم سر سفره عقد نشستم...
34:11
"کتێبی دەنگی "تیمساح
1:55:00
Turan Ali
Рет қаралды 9 М.
کتێبی دەنگـی ـ شەش ساڵ لەناو ژنە وەحشیەکانی ئەمازۆن بەشی 1
3:16:10
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
Рет қаралды 65 М.
کتێبی دەنگی ـ گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان / ن: کلودیوس جەیمس ڕیچ
3:30:56
کتاب ممنوعه نبرد دین با علم
3:50:08
کتاب خونه
Рет қаралды 311 М.