Traveling to Piranshar's recreational and touristic places in the fall season

  Рет қаралды 3,050

Gzing

Gzing

Күн бұрын

ڕۆژی هەینی لە پیرانشارەوە ساز بووم خۆم ئامادە کرد بێنزینم لە ماتۆڕەکەمدا و وەڕێ کەوتم بەرەو ڕێگای سەرەکی سەردەشت دوای وەی کە تۆزێک لە شاری دوور کەوتمەوە ڕێگای پێنج دەقە لە کن چیانەی کە هەر پێنج دەقە لە پیرانشاری دوورە ماتۆڕەکەم ڕاگرت وە کڵاوشتەکەم ڕێکوپێک کرد، دووربین و شتەکەم تەواو ڕێکوپێکرد وە ڕێکەوتم و دەستم کرد بە ڤیدیۆگرتن یەکەم شوێن کە چووم بۆ ئەوەێ و ڤیدیۆی لێ بگرم بادیناوەیە بادیناوەیە شوێنێکی گەشتیاریە کە لە نزیک شاری پیرانشار هەڵکەوتووە،
چۆمی بادیناوێ ئاوی بەفراوی چیاکانی قەندیلە کە دەڕژێتە خوارێ و دێتە نێو دۆڵەکەی بادیناوێ، دوو دانە گوندی بادیناوێی پیرانان بادیناوێی مەنگوڕ هەنە، ئەو بەر و بەری چۆمی لێک دوورن،
دیارە هەروەکی بۆ خۆتان دەزانن بەشێکی زۆر لە گوندەکانی کوردستان یەک نیویان هەیە و وە بە سەرێ خوارێ یا بە نیوی تایفەکان ناوزەڕ کراون
دوای وەی کە ڤیدیۆیەکی زۆرم لە بادیناوێ گرت، یادی بیرەوەرەیەکی خۆمم کرد کە یەکەم ڤیدیۆی یوتیوبم لە بادیناوێ تۆمار کردەوە و لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێکانی خۆم هاتووم بۆ بادیناوێ لە وەرزی زستاندا دوایەکانە سواری ماتۆڕ بووینەوە و بەرەو پردانان ڕۆیشتین دوای ئەوەی کە چەندین گوندن لە سەر ڕێگا تێپەڕ کرد گەیشتینە قەبری وسێنی دوای قەبری ووسینی دەگەیە پردانان پردانانیش دیسان شوێنێکی گەشتیاریە کە لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێ دەکات وە چۆمێکی زۆر خۆش بەنێو دۆڵی پرداناندا دێت و دەڕوات سەرچاوەی ئاوی پردانان دەستەوە خەرپاپی لە خەرپاپیش ڕادەستەوە بزن کوچکەی وە دیارە من پێشتر چوومە بۆ بزن کوچکەی بزن کوچکە شوێنێکی زۆر زۆر تایبەت و خۆشە وە لینکی ڤیدیۆی بزن کوچکەی لێرە لە خوارەوە دادەنێم لە بەشی دێسکریپشن دەتوانن سەیری بکەن
دوای ئەوەی کە چووم بۆ پردانان زۆر زۆرم برسی بوو تۆزێکم گێوژ خواردن گێوژی سووری زۆر لێیە دیارە دارستانی پردانان بەشێکی زۆر دارە بەڕوو دارە گێوژە وە ڕەنگی داری ترش و شتیشی لێبی بەڵام ئەمن ئەوەی کە زۆرتر و بەرچاوم هات دارە بەڕوو دارە گێوژە بە تایبەت گێوژی سوور بەڕێکم گێوش خواردن زۆر زۆر بە تام و خۆش بوون دوایە نانی نیوەڕۆیەم خوارد نانی نیوەڕۆیە ماسیم پێ بوو ماسی تۆنی ماسی ڤیدیۆیەکی زۆر جوان و ڕێکوپێکم لەسەر ناوچەی پڕدانان تۆمار کرد
دوایش دیسان کلوپەلوشتەکانم خڕکردنەوە وە بەرەو سوورە زەویان بە نێو دۆڵی پڕداناندا وەڕێ کەوتم بەڵام ڕێگەی سوورە زەویان و بزن و کوچکەوانە زۆرە دوورە ئەمن نەچوم بۆ وێ هەر بە دۆڵەکەی دا هەڵکشامە سەرێ بۆ لای وا بزانم چیای کۆترێ لە ناوەکەی هەڵکشامە سەرەو ڤیدیۆ شتی زۆر جوانیشم لەوێ تۆمار کرد و دوایش گەڕامەوەو تاکوو دێهاتی چیانە چوومەوەو لە دێهاتی چیانە دیارە ماوەی دوو سێ ساڵە ئێ کەلانە و کولێرە و کولیچە و ماستی خۆماڵی و چاو ئەو جۆرە شتانەی لێیە بۆ خواردن منیش ڕاستی تۆزێکم برسی بوو بۆیە دووکڵیو و کەلانەم خوارد کەلانەی کەلانەیە چێشتێکی کوردییە زۆر زۆریش بە تامە بە کوڕادەو بە نانی ساز دەکرێ ڕوانی خۆماڵیشی لەسەر هەڵدەسووم دیارە لەسەر سێڵی و شتی دەکرێت زۆر زۆر تایبەت بوو بە ڕاستی لەوێدا ڤیدیۆی ئەو بارەمان بە کۆتایی گەیشت وە هیوادارم کە کات و ساتێکی خۆشتان هەبی و ڤیدیۆی ئەو بارەشتان بە دڵی ببیت ئەگەر بە دڵتان ببیت بۆ هاوڕێیانی خۆتانی بنێرن لایک و کەمێنتیش و لەبیر نەچیت
یەکەم ڤیدیۆی لاپەڕەی گزینگ:👇
• cook on a frying pan i...
ڤیدیۆی بزنکووچکە: 👇
• ڤڵۆگی کوردی / ولاگ / پ...
Instagram:
gzing1
Telegram:
t.me/gz

Пікірлер: 17
@noahthefirst13
@noahthefirst13 7 ай бұрын
bji kurd u Kurdistan!
@user-ru7pk5tc8q
@user-ru7pk5tc8q 8 ай бұрын
that's incridible nature, thanks for your video🙌 long live kurdistan to ever✍
@farsatbaradost4496
@farsatbaradost4496 7 ай бұрын
Very nice place
@Fereshte-444
@Fereshte-444 Ай бұрын
خۆزگەمان بە خۆت هە ڕ بژی💫
@farhadkhezrzadeh4626
@farhadkhezrzadeh4626 7 ай бұрын
دەستت خۆش بێت زۆر خۆش بوو 👌
@siraco4278
@siraco4278 7 ай бұрын
Zor spas bo videokanat❤mn la ewropa ejim har la ewropash la dayk bum. Hez akam kurdistan bibinim labar her la hawin etwanam brromo bo kurdistan la payz u behar ya zistan nembiniwa🌹🌹🌹🤝
@Qareman
@Qareman 8 ай бұрын
سپاس چاوەکانی مامەی ، هەر تەمەن درێژبی و سەرکەوتوو... ویدیۆکانت خونکایی دڵ دێنێ ، لەو وڵاتە ڕا دێ کە من ٣٠ساڵە لێی دوورم ، تاسەی دەکەم و دەیپەرەستم
@samanmohammadi778
@samanmohammadi778 8 ай бұрын
That's awesome 🎉🎉
@siraco4278
@siraco4278 7 ай бұрын
Zor xosh qsa akayt ba kurdi mukri😅❤
@dost4585
@dost4585 4 ай бұрын
دە ست خۆش
@yucelneguzel8960
@yucelneguzel8960 7 ай бұрын
Harika
@braymokhewtewane
@braymokhewtewane 7 ай бұрын
🍂
@noahthefirst13
@noahthefirst13 7 ай бұрын
@Ebrahim-Bradosty
@Ebrahim-Bradosty 5 ай бұрын
bardawam ba to jegay shanazet barasty, xway gawra sarfrazt bka .
@wafaajineh7117
@wafaajineh7117 7 ай бұрын
❤❤
@Hunar-
@Hunar- 7 ай бұрын
😍😍😍
@arad1041
@arad1041 29 күн бұрын
بخلای بابم چاکی دگوزرینی
Piranshar to Mariwan / kurdish vlog / Hawraman
23:05
Gzing
Рет қаралды 2,8 М.
Каха заблудился в горах
00:57
К-Media
Рет қаралды 10 МЛН
Они так быстро убрались!
01:00
Аришнев
Рет қаралды 2 МЛН
تەواوی بەرنامەی ڕەسوکە لەیادی گوندی باوزێ
1:15:51
ئاوارە هێرۆیی
Рет қаралды 56 М.
A trip to the villages of Kurdistan in autumn
40:27
Gzing
Рет қаралды 8 М.
Travel vlog on the Kurdistan road, nature of Kurdistan
19:02