Рет қаралды 46,258
پیرەمێرد یەکەمین شایەتحاڵی هاتنی ئەخلاقی ئەوروپیە بۆ ناومان. وەک رۆڵەیەکی مەزنی زەمەنی قەدیم، پیرەمێرد ئەو رۆژانەی بۆ تۆمارکردووین. ئەو لەهەمان کاتدا بانگخوازێک بوە بۆ خواپەرستی و پابەندبوون بە ئیسلامەوە. لەروی سیاسیشەوە، دەوڵەتی زایۆنی بە دوژمن زانیوە و پێی وابوە تاکە چارەسەر ئەوەیە وەک سەڵاحەدین.لەرێی دینەوە دژایەتیان بکەین. شیعرە پڕ حیکمەتەکانیشی پێویستن لەهەموو ماڵێکدا هەبن. لەم ڤیدیۆیەدا چەندین شتی نوێ فێردەبیت دەربارەی خۆت و رابردووت و ئەوانی دیش.