Рет қаралды 14,786
دامەزرێنەرە خائینەکەی یەکێتی کێییە؟
#بوار
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و ڕێکەوتننامەی جەزائیری نێوان عێراق و شای ئێران، بەگشتی وڵاتانی ناوچەکە پشتیان لە شۆڕشی کورد کرد. زۆربەی سەرکردەکانی شۆڕش خۆیان گەیاندە ئێران.
جەلال تاڵەبانی بە ماوەیەکی کەم دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ڕۆیشتە سوریا و هەڵبژاردنی سوریا لەو سەردەمە زیرەکانە بوو، چونکە حافز ئەسەد سەرۆکی ئەوکاتی سوریا خۆی بە خاوەنی حزبی بەعس لە جیهانی عەرەبی دەزانی و ناکۆک بوو لەگەڵ سەدام حسێنی جێگری سەرۆک کۆماری ئەو کاتی عێراق. حافز ئەسەد دەرگای بەڕووی هەموو ئەوانەدا دەکردەوە نەیاری سەدام بوون.
جەلال تاڵەبانی، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە نامە بۆ نەوشیروان مستەفا و کەمال فواد و مونزر نەقشبەندی دەنێرێت بگەنە سوریا. عومەر شێخ موس لەناو سوریا دەبێت. فواد مەعسوم و عەبدلڕەزاق فەیلی و عادل موراد پەیوەندی بەمام جەلالەوە دەکەن پێش گەیشتنی نەوشیروان مستەفاو کەمال فواد.
پێشتر چەند جارێک بیرۆکەی ڕێکخراوێکی نوێ گەڵاڵە دەکەن. هەموو جارێک قاوەخانەی توڵەیتڵە لە دیمەشق بۆ شوێنی کۆبونەوە هەڵدەبژێرن. ڕۆژی ۲۲ی ٥ی ۱۹۷٥ لەو قاوەخانەیە جەلال تاڵەبانی و فواد مەعسوم و عادل موراد و عەبدلڕەزاق فەیلی بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی دەنوسن. چاوەڕێ دەکەن تا چەند ڕۆژێک دواتر هەریەک لە نەوشیروان مستەفا و عومەرشێخ موس و کەمال فواد و مونزر نەقشبەندی دەگەنە لایان.
دواتر لە ڕۆژی ۱ی ٦ی ۱۹۷٥، بەیاننامەی یەکێتی دەدەنە ڕادیۆی سوریا و لە ڕادیۆکە وەک هەواڵێک دژی ڕژێمی عێراق بڵاو دەکرێتەوە. ئەو ڕۆژە بەڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی دەست نیشان دەکرێت.
مونزر موزەفەر نەقشبەندی، پێشتر ئەندامی لقی بەغدای پارتی دەبێت. یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی دەبێت، بەڵام دواتر ئاشکرا دەبێت پەیوەندی بەهەواڵگری ڕژێمی بەعسی عێراقەوە هەیە. بەعس ڕای دەسپێرێت لە ڕێگای ژەهر خوارد کردن یان دەمانچەوە جەلال تاڵەبانی بکوژێت. بەڵام پێش ئەنجامدانی هەوڵەکەی ئاشکرا دەبێت و دەچێتەوە بەغدا.
مونزر نەقشبەندی بەجۆرێک دەکەوێتە بەر نەفرەتی تاڵەبانی ڕێگا نادات ناوی لە ئەدەبیاتی یەکێتیدا هەبێت و هەرگیز باسی ناکات. تەنانەت لە کتێبی دیداری تەمەن کە بیرەوەری تاڵەبانییە و سەڵاح ڕەشید لە زاری تاڵەبانییەوە نوسیویەتی ناوی مونزر نەقشبەندی بە پیت دەهێنێت.
دوای ئاشکرا بوونی مونزر موزەفەر نەقشبەندی ڕوو دەکاتە بەغداو تا ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەوێ دەمێنێتەوە.
دیجیتاڵ میدیایەکی سەربەخۆیە، لە هەرێمی کوردستانەوە پەخش دەکات، گرنگی بەبابەتی رۆژانە و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەدات.
چەناڵی DHD لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک یەکەمین چەناڵی دیجیتاڵی کوردی دامەزراوە.
بەردەوامبە لەگەڵ ئێمە بۆ هەواڵ و زانیاری
It is an independent digital media, broadcasting from the Kurdistan Region, focusing on daily, political, economic and social issues.
DHD was established in 2017 as the first Kurdish digital channel.
Stay tuned for news and information
DHD online
#dhdonline
#کەناڵی_دەربەندیخان #دەربەندیخان_ئێچ_دی