Рет қаралды 34,599
پێش هەموو شتێک دەمەوێ داوای لێبوردن لەو کچە بەڕێزە بکەم کە نەمتوانی داوای لێ بکەم ئایا خۆی ڕازیە کە کلیپەکە بە ئەوەوە جوان بوە خۆزگە بمتوانیایە پێم بگوتبا هیوادارم کە دڵی لێمان نەڕەنجێ و هەرکاتێکیش بزانم ئەو کلیپەی پێ جوان و خۆش نیە ئامادەم کلیپەکە لابەرم لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆی 🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏کیژۆڵەی چاوڕەش و جوان
چەندە نەرم و نییانی
بەچاوی ڕەشتا دیارە کە خەڵکی کوردستانی
خەڵکی کام شار و گوندی ماڵتان لەکوێیە؟
بۆنی باران و بۆنی نێرگزت پێیە
هەیکی شیرینی کوردی بە دەم ئاو دەلەرێتەوە
خشپەی گەڵای پایزە بە سرووە دەشنێتەوە
چەند دڵ ڕفێنە چەندە ئەفسوناوییە
کانگای عەشقێکی قوڵ و بێ کۆتاییە
چاو پرچی ڕەش گەردن تا بڵێی دڵ ڕفێنن
نیشانەی کوردی کوێستان و یا گەرمێنن
هەی شۆخی بۆن خۆش و گەش فێنکایی دڵی
وەک دڵۆپە ئاونگی سەر پەڕەی گوڵی
بە کورد و بە کوردستان من دڵم دەکرێتەوە
سەهۆڵ بەندانی خەمم سەرتاپا دەکرێمەوە
ئەو دوو ناوە چەندە شیرینە خوایە
هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە