Рет қаралды 1,340
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
نه وه‌فا لای که‌س و کاره نه سه‌فای ماوه ژیان
با له ده‌ست بێ به‌زه‌یی هه‌رچی که‌س و کاره بڕۆم
نامه‌وێ ژینی وه‌ها پڕ له درۆ‌و ڕه‌نگ و ریا
خۆزگه به‌و ڕۆژه به‌ته‌نها وه‌کو ئاواره بڕۆم
ده‌ور و به‌ر چه‌شنی نه‌خۆشخانه‌یه و دکتۆرێ نیه
شه‌رته له‌و شوێنه که ده‌رمان هه‌موو وه‌ک ژاره بڕۆم
بۆ ده‌بێ هه‌ستی ئه‌وین ژێر ده‌ستی پاره و پله بێ
له وڵاتێ که ئه‌وین له پای داره بڕۆم
ته‌مه چارشێوی شیعر سه‌نبوله ڕووبه‌ندی وشه
با له ئه‌وجێ که شیعر هه‌ستی برینداره بڕۆم
چونکه زۆرداریی به‌ره‌نده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌له‌یه
عه‌هده له‌و شوێنه به‌ده‌ست تاقمی بێعاره بڕۆم
کێ ده‌زانێ چ له‌نێو ئه‌م دڵه‌دا ڕاده‌برێ
لێم گه‌ڕێن با به غه‌مگینیی منی بێ چاره بڕۆم
یارمه‌تیی دا که‌سێ ئاسۆ، له ده‌ست ئه‌م ژینه ده‌با
تاکوو ئه‌و جێیه ئه‌وین سه‌روه‌ر و سه‌رداره بڕۆم!
سه‌عید نه‌جاری(ئاسۆ)