No video

پەیامی سەرۆک بەرھەم بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای موسڵمانان و سەروەری مرۆڤایەتی

  Рет қаралды 1,316

Barham Salih

Barham Salih

Күн бұрын

بسم الله الرحمن الرحيم
(لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا) صدق الله العظيم
بەڕێزان زانایان و پێشەوایانی پایەبەرز..
ئامادەبووانی بەڕێز..
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت..
جێگەی شانازیمە کە ئەمڕۆ بەشدار دەبم لەگەڵتان لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای موسڵمانان و سەروەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محەممەد (د.خ)، لە مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم ئەبو حەنیفەی نوعمان (خودای گەورە لێی رازی بێت)، لە بەغدای پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامیی، لە بەغدای رەسەنایەتی و مەڵبەندی كەلتووری مرۆڤایەتی و جوامێریی، لە بەغدای خۆشەویستی و ئاشتی، ئومێد دەكەم ئەم شارە بگەڕێتەوە سەر رۆڵە شارستانییەتەكەی خۆی و تەنگژە و قەیرانەکان تێپەڕێنێت و درەوشاوەتر لە جاران باوەش بۆ جیهانی مرۆڤایەتی بکاتەوە.
ئەمە بە رێككەوت نییە كە ھەردوو مەڵبەندی ئاینیی ئەعزەمیە و كازمیە دراوسێی یەكترن، ئەوان دووانەیەكی لێكدانەبڕاوی بەغدای پایتەختن، مەڵبەندی لەگۆڕنانی فیتنە و ئاشوب و پشێویین، لانکە و مەڵبەندی بەهاكانی خۆشەویستی و پێكەوەژیانن، ھێمای یەكڕیزی و برایەتی و تەبایی عێراقییەكانن، فاكتەری یەكسانی و لێبوردەیی نێوان پێكهاتەكانی گەلەكەمانن.
خوشك و برایان..
لەم بۆنە گەورەیەدا كە یادی لەدایکبوونی پێشەوای موسڵمانانە (د.خ)، پێویستە پەند و ئامۆژگاریی وەرگرین و ئەم یادە بکەینە بنەمایەك بۆ لێبوردەیی و پێكەوەژیان.. پێغەمبەری مەزن (د.خ) دەوڵەتی دامەزراند، لەو دەوڵەتەدا توانی کۆتایی بە ستەم و گەندەڵی بھێنێت و دادپەروەریی بچەسپێنێت و بەھا مرۆڤایەتییەکان بەرز راگرێت، لە ئاکاری جوان و هێزی ئیرادە و دادپەروەری و بەزەیی و، ئاشتیخوازیی كردە دروشمی خۆی كە سەرچاوەكەی ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆزە كە دەفەرموێت (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ).
رۆژی لەدایکبوونی پێشەوای موسڵمانان (د.خ) بۆنەیەکی گەورە و گرنگ و پەیامبەخشە بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم مرۆڤایەتی، ھەربۆیە ئەمڕۆ لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و رەفتارە جوان و بەرزەکانی پێشەوای موسڵمانانە، تاوەکو بەھا بەرزەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەرز راگرین، با لە پێغەمبەری خودا (د.خ) فێری چاکەخوازیی بین.
ئیسلام بەهاكانی لێبوردەیی و پێكەوەهەڵكردن و ئاشتی بۆ گەلانی جیهان هێنایەئاراوە، تەنانەت سڵاوكردنیشی بە وشەی ئاشتی دەست پێكرد، بەهای پێکەوەژیانی ئاشتییانە و میانەڕەویی چەسپاند، هەروەك خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا.. إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ).
پەیامی ئەم ئایەتە پیرۆزە بۆ خەڵكی ئەوەیە كە مرۆڤەكان ھەموو لە یەك بنەچەوە ھاتوون و لە سەریان پێویستە کە زەوی ئاوەدان بكەنەوە و یەكتربناسن و لە پێناو چاكەخوازی و خواپەرستیدا هاریكاریی یەكتر بكەن و خۆشیان لە ستەمكاری و دوژمنكاری و پەرتەوازەیی بەدوور بگرن.
گرووپە توندڕەوەكان لەوەدا شكستیان هێنا كە خۆیان بكەنە دەمڕاستی ئاین و بە ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە پاساو بۆ كار و كردەوەكانیان بھێننەوە و ھەوڵە نەزۆکەکانیان لەبارچوون، كە ویستیان لەکەی تیرۆر و توندڕەوی بدەنە پاڵ موسڵمانان.
گرووپە توندڕەوەكان، موسڵمان و غەیرە موسڵمانی ئەم جیهانەیان كردنە ئامانج، ئەگەر ئاوڕێکیش بدەینەوە، دەبینین کە زیاتر موسڵمانان بوونەتە قوربانیی تاوانە قێزەونەكانیان.
لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و توندڕەوییشدا، موسوڵمانان پشكی شێریان بەركەوتووە، بەمەش دەیسەلمێنن كە ھەموو پابەندی بنەما جوانەكانی ئیسلامن بۆ رەتكردنەوەی ستەمكاری و كوشتنی خەڵكی بێتاوان، لەم بارەیەشەوە خودای کاربەجێ فەرموویەتی: (مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا).
ئامادەبوانی بەڕێز...
لە کاتێکدا كە یادی ئەم بۆنە گرنگە دەكەینەوە، وڵاتەكەمان بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و لە لێواری هەڵدێراندایە.. یان دەبێت بگەڕێینەوە ناو بازنەی پەرتەوازەیی و ململانێ ناوخۆییەكانمان، یاخود بە ویستێكی پۆڵایینی یەكگرتووەوە رووبەڕووی ئاڵینگارییەكانمان ببینەوە و خزمەتی هاووڵاتییان بكەین.
ناسەقامگیریی؛ نیشتمان و گەلەکەمان بێهێز و لاواز دەكات، دەرگای دەستوەردانی دەرەكی واڵا دەكات، عێراق دەكاتە گۆڕەپانێك بۆ ململانێی ئەوانی دیكە، عیراقییەكانیش بە گیان و سامانی خۆیان باجی ئەو ململانێیە دەدەن.
گومان لەوەدا نییە كە پێویستە کەموکورتی و هەڵەكانی رابردوومان تێپەڕێنین، چونکە ئەم دۆخەی ئێستا چیتر مایەی قەبوڵكردن نییە، سیستەمی حوكمڕانی لە ناو خولگە و بازنەی تەنگژەكاندا دەخولێتەوە، هاووڵاتیانی ناڕازی لە بەسڕە و زیقاڕ و ئەنبار و بەغدا و موسڵ و ھەرێمی كوردستان، بە روون و راشكاوی دژ بەم دۆخە ناهەموارە هاتوونەتە دەنگ.
تاكە بژاردە و چارەسەریش ئەوەیە چاكسازیی بونیاتنەر لە سیستەمی حوكمڕانییدا بكەین، پێكهێنانی حكومەت زۆر دوا کەوتووە، ماددە دەستوورییەکان پەك خراون، بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەكان تا دێت خراپتر دەبن، ھەربۆیە ناكرێت چی دیكە گرەو لەسەر دانبەخۆداگرتنی هاووڵاتییان بكەین، عێراقییەكان لەم دۆخەی ئێستا رازیی نین و شایستەی ژیانێكی باشترن.
.......

Пікірлер: 10
@sabirrasul2538
@sabirrasul2538 Жыл бұрын
بارك الله‌ فیك، اخ العزیز د. برهم صالح.
@user-wm2ng4ww7i
@user-wm2ng4ww7i Жыл бұрын
🐲🦄
@darakoye21-6
@darakoye21-6 Жыл бұрын
🌹🌹🌹🌹
@user-wm2ng4ww7i
@user-wm2ng4ww7i Жыл бұрын
حلووو الورده
@sureeydeneyden8546
@sureeydeneyden8546 Жыл бұрын
2+2=1☀️
@user-hp1hc1kh4e
@user-hp1hc1kh4e Жыл бұрын
permanent electric power generation project) my project depends on one of the renewable energy sources. The idea of the project is different from all existing renewable energy projects. They are not solar panels, they are not a dam, they are not turbines that depend on wind or the movement of waves, tides, etc.(Advantages and disadvantages) 1-A permanent source of electrical energy. 2- Generates any required amount of electrical energy. 3- Maintenance is normal, but it is low. 4- The initial cost of building the project is similar to the cost of building dams, but it is a perfitable project in the long run. 5- It needs certain places, knowing that many countries can take advantage of this project.
@ahmed-eh1oc
@ahmed-eh1oc Жыл бұрын
واعدوك وبعدين خلفو بالوعد عادي هاي السياسيه رغم انته مقدمت شيء دكتور
@a2fxx
@a2fxx Жыл бұрын
غير صورة الغلاف هههههههههههههههههههه
@DARK-ns7px
@DARK-ns7px Жыл бұрын
كبر لفك ولف الكاظمي
@user-mh5ti3gc7p
@user-mh5ti3gc7p Жыл бұрын
😂😂 خسر علوبي
Son ❤️ #shorts by Leisi Show
00:41
Leisi Show
Рет қаралды 10 МЛН
Joker can't swim!#joker #shorts
00:46
Untitled Joker
Рет қаралды 38 МЛН
Harley Quinn's revenge plan!!!#Harley Quinn #joker
00:59
Harley Quinn with the Joker
Рет қаралды 14 МЛН
Son ❤️ #shorts by Leisi Show
00:41
Leisi Show
Рет қаралды 10 МЛН