Рет қаралды 852
ڕۆژی پێنجشەممە لە پیرانشار کەلوپەلم دەست دایە و وەڕێ کەوتم بۆ میراوێ و سەردەشت.
ئەو شوێنەی دەمویست بچم ناوی خدراوێیە.
بۆ چوون بۆ خدراوێ کە لە پیرانشار ڕۆیشتی بۆ میراوێ ٥ کیلوومیتر پێش وەیکە بگەی بە میراوێ دەستی ڕاست دۆڵێکی لێیە کە لە دەم ڕێگاکە ماسی فرۆشی لێیە.
خدراوێ دۆڵێکی کە پڕ لە داری بەڕوو و گوێژ و داری ترە کە من ناوییان نازانم.
بە ناو ئەو دۆڵەدا ڕووبارێکی زۆر خۆش دێت کە لە زۆر شوێنان ئاوەکە پەنداوی داوەتەوە و دەتوانی مەلەی لێ بکەی.
خدراوێ لە هەر هەموو وەرزەکان جوانە.
گرینگترین شت ئەوەیە کە ئێمە سرووشت بە ماڵی خۆمان بزانین و ئاگامان لە ژینگەی جوانییان بێت.
Instagram: gzing1