Рет қаралды 1,614
1. قەڵای مووتاوێ بە پانتای ١٦٥٠ میتر لە ٤ کیلیومیتری شاری پیرانشار و باشووری ڕووباری گوڵاوێ لە تەنیشت ڕێگای سەرەکی پیرانشار بۆ سەردەشت هەڵکەوتووە.
2. لە ڕووی مێژووییەوە ئەو قەڵایە دوو بەشە:
- [ ] بەشی یەکەم: بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵی ١٩٦٦ـی زایینی لەسەر ئەو قەڵایە کراوە، مێژووی ئەو گردە و ئەو ناوچە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
- [ ] بەشی دووهەم: دیواری دەوری قەڵای مووتاوێ لە سەردەمی سەفەوییەکان یان ئەفشار یان ئەوەڵەکانی قاجارییەکان بە شێوازی ئەستێرە و بە بەردە مۆرە بۆ کار و باری سەربازی چاک کراوە.
3. بە پێی ئەو وێنانەی لە مانگی دەستکردی کڕۆناوە وەرگیراون قەڵای مووتاوێ دوو بەشە:
- [ ] دیواری دەوری قەڵا کە بە شێوازی ئەستێرەیە و مێژوویەکەی بۆ چەند سەد ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.
- [ ] گردی سرووشتی نێو قەڵا کە ڕەنگە مێژوویەکەی بۆ چەند هەزار ساڵ پێش بێت.
4. لە ساڵی ١٨٧٩-١٩٠٠ زایینی عەلی خانی واڵی کە لە سەردەمی قاجاردا ژیاوە لە کتێبی وێنەکەیدا، وێنەی قەڵای مووتاوێی گرتووە و لە بن وێنەکە نووسیوێتی «قلعە موت آباد لایجان کە خراب شدە» دەو وێنەیەدا دیواری قەڵا و بورجەک و ماڵی خەڵک و چادر و چیغی تێدا دیارە.
5. بەداخەوە بە بەکارهێنانی قەڵای مووتاوێ بۆ بنکەی سەربازی لە ساڵانی ١٣٥٧ـی هەتاوی تا چەند ساڵ لەمەوبەر، گوندی مووتاوێ چۆل کراوە و شوێنەواری ئەو قەڵایەش شێوێندراوە.